دیانا كەرازون: ئاساییە كچێكی سەرنجڕاكێش بی

دیانا كەرازون: ئاساییە كچێكی سەرنجڕاكێش بی
كچە گۆرانیبێژی ئوردنی دیانا كەرازون ڕایگەیاند كە ئاساییە كچێكی وروژێنەر و سەرنجڕاكێش بی و هیچ عەیبێك لەمەدا نییە و ئێستا لەتەمەنێكی بچووكە و دەیەوێ بەو شێوەیە بژیت كە خۆی حەزی لێیە.
دیانا هەروەها دەڵێ: ئەو قسانە هەموو دوای ئەوە دەكرێ كە من توانیم كێشم لە87 كیلۆگرام دابەزێنم بۆ 57 كیلۆ گرامم، بەڵام دەبێ ئەو كەسانە باش بزانن كە من منداڵ نیم و عەیبی تێدا نییە ئەگەر سەرنجی پیاوان ڕاكێشم و نازانم بۆچی هەندێك كەس توڕە دەبن كە بزانن من بوومەتە كچێكی وروژێنەر و زۆریش گرنگی بەدەركەوتنی خۆم دەدەم بەشێوەیەكی جوان و بەردەوامیش وەرزش دەكەم.
دیانا پێیوایە دوای ئەوەی كە لەشی زۆر جوان بووە، بۆیە هیچ ڕێگریەك لەبەردەممدا نییە كە سەردانی دەرەوە بكەم بۆ بینینی نمایشی جلوبەرگی جیهانی و لەوێ جلوبەرگ بكڕم، هەر بۆیەش دیزاینەرانی جلوبەرگ بەردەوام پێی دەڵێن :تۆ باڵیۆزی دیزاینەرانی.
Top