یەك ڕۆژی ئەلیسا بەپێنج دەفتەر

یەك ڕۆژی ئەلیسا بەپێنج دەفتەر
بەهۆی داواكردنی بڕی 50 هەزار دۆلار بۆ سازكردنی ئاهەنگێكی تایبەت، كچە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا، دووچاری ڕەخنەیەكی زۆر بۆوە لەلایەن جەزائیریەكان.
بۆ ئەم مەبەستەش چەند چالاكوانێكی جەزائیری لەسەر تۆڕی فەیسبوك هەڵمەتێكیان دژی ئەلیسا دەست پێكردووە بۆ بایكۆت كردنی ئاهەنگەكە، هەروەها ژمارەیەكیان توڕەبوونی خۆیان ڕاگەیاند بۆ بانگهێشتكردنی ئەلیسا لەجەزائیر و پێدانی ئەم بڕە زۆرەی پارە لەكاتێكدا بەملیۆنەها جەزائیری بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن، لەو هەڵمەتەدا كە لەسەر فەیسبوك و تویتەر بڵاوكرایەوە ئەلیسا و چەندین هونەرمەندی دیكەیان بە(هونەرمەندانی خۆ ڕووتكردنەوە) وەسف كردوون، هەروەها هەندێك كەسی دیكەی ڕایانگەیاند كە بایكۆتی ئاهەنگەكە دەكەن و ئەگەر نەیانتوانی بایكۆتی ئاهەنگەكەی بكەن، بەنیازن بەهێلكە و پەتاتە هێڕش بكەنە سەر ئەلیسا.
Top