نزار سەلامی حەزی لەمەلەكردن و ڕاكردنە
سەبارەت بەوەی چ شتێك دەتگریێنێت، نزار ووتی " كاتێك ئافرەتێك یاخود پیاوێكی بەتەمەن ببینم كە دڵ پڕگریان بن یاخود فرمێسك ببینم بەچاویانەوە، ئەوكات زۆر ئازارم دەدات تەنانەت ئەگەر نەشزانم بابەتەكە چیە. ئەو هونەرمەندە ئەوەشدەخاتەڕوو كە لەزۆربەی شارەكان ژیاوە، بەڵام هەرەشارەو تایبەت مەندی جوانی خۆی هەیە بۆیە زۆر لای ئاسایە لەهەركام شار بژیت، دەڵێت " گرینگ ئەوەیە شارەكە شاری كوردان بێت. نزار ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەگەڵ مەلەكردن و ڕاكردن زۆر هاوڕێیە .