كالیگۆلا لە سلێمانی نمایش دەكرێت
لە لێدوانێكی تایبەتدا گۆران عەلی كەریم دەرهێنەری شانۆگەرییەكە گوتی"یەكیك لە تایبەتمەندییەكانی ئەم شانۆییەمان لەروی بابەتەوە زۆر نزیكە لەواقعی كۆمەڵگاكەمان، بەڵان بەدیدێكی فكرییەوە ئێمە دەروانینە ئەو واقعە. یەكێك لەو دیدە فكریانە هەستكردنە بە بێ هیوایی ئەم نەوەیە لەبەردەم ئایندەدا بەڵام لای ئێمە هەوڵدان هەیە بۆدەربازبون لەو نائومێدیە.
گۆران گوتیشی"یەكێك لە پرسیارەكانی ترمان قسەكردنە لەسەر دەسەڵاتێكی ستەمكار،هەڵبەتە بۆ قسەكردن لەسەر ئەو دەسەلاًتە پێویستمان بە پرسیاریكی عەقلانی هەیە منیش پێموایە كە نوسەریكی وەكو كامۆ زۆرباش لەسەر ئەم بابەتە قسەی كردوە بۆیە منیش پەنام بردۆتە بەرئەو. لەروی هونەرییەوە هەندێك هێڵی ئاشكرا هەیە لە كارەكانی پێشوشما ئامادەی هەیە هاوكات لەگەڵ ئەوەدا هەوڵیشم داوە جیاوازبم. بۆماوەی 4 مانگە خەریكی كاركردنین من لەئێستادا باوەرم بە شانۆكەمان هەیە بۆیە لەو كاتەدا نمایشی دەكەین بەو هیوایەی توانیبیتمان نمایشێكی باش پێشكەش بكەین.