كارۆل: من سەڵت و ئازادم
یەكێك لە كارمەندانی ماڵپەڕی تویتەر پرسیاری ئەوەی ئاراستەی كارۆل كر كە ئایا هەواڵی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری لەگەڵ یوسف حەرب ڕاستە؟ كارۆل بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە:(من ئازاد و سەڵتم ئەزیزم، ئەمە تەنیا پڕوپاگەندەیە) پێشتریش نووسینگەی كارۆل بە ڕەسمی هەواڵەكەی بەدرۆ خستبۆوه، شایەنی وتنە یوسف حەرب كوردێكی لوبنانییە یەكێكە لە ڕێكخەرە سەركەوتووەكانی ئاهەنگەكان لە لوبنان و پێشتر بۆ ماوەیەك ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی نەجوا كەرەم پێكهێنابوو، بەڵام دواتر جیابوونەوە.