مەزادێكی تایبەت بۆ كاتژمێرەكانی ئالن دیلۆن

مەزادێكی تایبەت بۆ كاتژمێرەكانی ئالن دیلۆن
لەو كاتەی كە ئەستێرەی سینەمایی فەرەنسی لە نەخۆشخانە كەوتووە بۆ چارەسەركردن لە نەخۆشی دڵ دوای ئەو سووكە جەڵتەیەی كە لێیدا، لە پاریس مەزادێكی ئاشكرا كرایەوە بۆ فرۆشتنی كاتژمێرەكانی.
ئەم كاتژمێرانە ئەوانە بوون كە ئالن دیلۆن لە چەند كارە سینەماییەكی خۆی بەكاری هێنابوون و نرخیان گەیشتە نیو ملیۆن یۆرۆ، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی (لۆباریزیان)ی فەرەنسی ڕایگەیاند: كاتژمێرەكانی دیلۆن زۆر زیاتر لەو نرخەی بۆیان دانرابوو فرۆشران، بۆ نموونە كاتژمێرێكی جۆری (ئۆدماری بیجیه) بە هەشتا ئەوەندەی ئەو نرخەی چاوەڕێ دەكرا فرۆشرا، ئەم كاتژمێرە لە ساڵی 1976 ئالن دیلۆن لە فیلمی (بۆمرانج) و ساڵی 1985 (قسەی پۆلیس) بەكاری هێنابوو، نرخەكەی بە 1500 یۆرۆ خەمڵێندرابوو، بەڵام سەرپەرشتیارانی مەزادەكە تووشی شۆك بوون كاتێك بە زیاتر لە 68 هەزار یۆرۆ فرۆشرا.
Top