لوسی: زۆر لە سەماكارە میسرییەكان بەڕێزن
لوسی دەربارەی سەماكارە میسریەكان وتی: 99%یان كەسی زۆر بەڕێزن، زۆر كەس هێرش دەكاتە سەر سەماكارەكان بەبێ هۆ، بەڵام بیر لەوە ناكەنەوە كە سەما كردن كارێكی ئاساییە و لە زۆر شتی دیكە باشترە، ئەم وەڵامدانەوەی لوسی دوای ئەوە هات كە چەند سەماكارێك ڕایانگەیاند یاداشتەكانی خۆیان نانووسنەوە. لەلایەكی دیكەوە لوسی ڕەتیكردەوە كە بیر لە وازهێنان لە هونەر و پۆشینی حیجاب بكاتەوە وەك هەندێك لە ڕاپۆرتە هەواڵەكان ئاماژەیان بۆی كردبوو وتی: من ئێستا خەریكی وێنەگرتنم لە زنجیرەیەكی نوێ بەناوی (دایكە پاشا) كە لە مانگی ڕەمەزاندا نمایش دەكرێت.