كامێراكان ورد و درشــتی هونەرمەندان ئاشكرا دەكەن

كامێراكان ورد و درشــتی هونەرمەندان ئاشكرا دەكەن
زۆر لە ئەستێرەكانی سینەما و ناودارەكان كاتێك لە تەلەفزیۆن یان لە فیلمێكدا بەشدارن، بە جوانترین شێوە دەردەكەون بەجۆرێك ڕەنگە كەسانی دیكە ئیرەیی پێ ببەن و ئەگەر زۆر بە وردیش سەیریان بكەی لەوانەیە هیچ كەموكوڕییەكیان لێ بەدی نەكرێت.
هەرچەندە ئەم هونەرمەندانە حەز ناكەن هیچ لە كەموكوڕیەكانیان دەركەوێت ئەگەر هە‌شیان بێت، بەڵام زۆر جار‌ لەم هەوڵەیاندا سەركەوتوو نابن، بەتایبەتی ئەگەر زوومی كامێراكان لە بۆسە دانرابن بۆ دۆزینەوە و وێنەگرتنی بچووكترین كەموكوڕییەكانیان. بەم دواییە لەلایەن چەند وێنەگرێك بە وردی وێنەی پێی چەند ئەستێرەیەكیان گرت و بڵاوكردەوە بەتایبەتی پێشكەشكارە بەناوبانگەكانی جیهان، وێنەكان دەریانخست ئەمانە یان پەنجەی پێیان زیاده، یان تووشی گرفت و نەخۆشی پێیەكان بوونەتەوە، ئەویش یان لەبەر ئەوەیە كە پێڵاوی بەرز‌ بەكاردەهێنن.
وەك لە وێنەكەدا دیارە ئەستێرەكان تووشی چەندین گرفت بوونەتەوە، لەوانەش ناومی كامبل و پاریس هلتۆن، هەروەها لە ڕێگای ئەم وێنانە دەركەوتووە ئۆپیرا وینڤری یەكێك لە پێیەكانی شەش پەنجەی هەیە، هەروەها پارچەیەك گۆشتی زیاد لەسەر پێی چەپی كایت هادسۆن هەیە، ڤیكتۆریا بێكهامیش بە دەست چەند برینێكەوە دەناڵێنێت كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی پێڵاوی تەسك تووشی بووە.
Top