هێلن شەرم لەسینگی خۆی دەكاتەوە

هێلن شەرم لەسینگی خۆی دەكاتەوە
دوای ئەوەی ئەكتەری بەریتانی هێلن فلاناگان لەچەند بۆنەیەكدا بەشێوەیەك دەركەوت كە سینگی زۆر ڕووت بوو، بڕیاریدا چیتر ئەو جلوبەرگانە بەكار نەهێنێت كە سینگی زۆر دەردەخەن.
بەڵام هێلنی تەمەن 21 ساڵ بەشێوەیەكی سەیر هەستا بەئەنجامدانی ئەم كارە، سەرەتا وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە كراسێكی كورتی لەبەر بوو و لەسەر وێنەكەی نووسی: من ناتوانم درۆ بكەم، بەڕاستی هەست بەشەرمەزاری دەكەم لەبەر سینگم، چونكە من تەنیا ئەو جلوبەرگانە دەپۆشم كە هەست دەكەم من جوانترین ئافرەتی جیهانم بەو جلوبەرگانە، دوای ماوەیەك هێلن وێنەیەكی دیكەی خۆی بڵاوكردەوە كە سینگی داپۆشرا بوو و لەسەر وێنەكەی نووسی لەمەودوا بەم شێوەیە دەبم، بەڵام لەڕاستیدا من كچێكی زۆر زۆر هەستیارم بۆیە دەبێ زۆر بەوریاییەوە جلوبەرگەكانم هەڵبژێرم و دەبێ كەسێك هەبێت بەئاشكرا پێم بڵێ ئەو جلوبەرگانە بەكەڵك نایەن و پێویستە لێیان دووربكەویەوە بۆئەوەی جارێكی تر ڕۆژنامە و گۆڤارەكان شتم لەسەر نەنووسن و وێنەكانم بڵاو نەكەنەوە.
Top