لەكۆریا بینینی گاگا قەدەغەیە
ئاژانسی هەواڵی كۆریای باكوور (یۆنهاب) بڵاویكردەوە ڕێكخەرانی ئاهەنگەكە ڕایانگەیاندووە كە ئەنجوومەنی پۆلین بڕیاریدا دیاریكردنی تەمەنی ئەو كەسانەیان دا كە بۆیان هەیە ئامادەی ئاهەنگەكە بن، بۆ ئەم مەبەستەش ڕایگەیاند كە ئەوانەی تەمەنیان لە18 ساڵ كەمترە بۆیان نییە ئامادەی ئەو ئاهەنگە بن، هەرچەندە پێشتر ڕایانگەیاندبوو تەنیا ئەوانەی تەمەنیان لەخوار 12 ساڵیە بۆیان نییە ئامادەی ئاهەنگەكە بن، بەڵام دواتر بڕیارەكەیان گۆڕی بەبیانوی ئەوەی گۆرانییەكانی گاگا بۆ كەسانی 12 ساڵان گونجاو نین، بۆ ئەم مەبەستە لایەنی ڕێكخەری ئاهەنگەكە ڕایگەیاند پارەی ئەو كەسانە دەگەڕێنێتەوە كە پلیتیان كڕیوە و تەمەنیان لەخوار 18 ساڵییە. شایەنی گوتنە چەند كۆمەڵەیەكی مەسیحی لەكۆریا ڕەخنەیان لەسازكردنی ئەم ئاهەنگەی گاگا گرتبوو.