كارۆخ به‌ته‌نیا به‌جێهێڵدرا

كارۆخ به‌ته‌نیا به‌جێهێڵدرا
هونه‌رمه‌ند و شانۆكار كارۆخ ئیبراهیم به‌گولاَنی رِاگه‌یاند " كه‌زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به‌به‌رده‌وام ووشه‌ی ئازادی بڵێمه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها زۆریش رِقی له‌ ووشه‌ی ناكرێت و بێ به‌ڵێنی و درۆ ده‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها كارۆخ ئه‌وه‌شده‌خاته‌رِوو كه‌ منداڵی حه‌زی ده‌كرد درێژه‌ به‌ خوێندن بدات و یاریزانبێت .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ناخۆشترین ده‌نگ له‌لای تۆ ده‌نگی چییه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ووتی " قیژه‌ى ئافره‌ت وخۆشترین ده‌نگیش لام جریوه‌ ئه‌و چۆله‌كه‌یه‌ى كه‌ به‌یانیان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتن سلاَوت لێده‌كه‌ن. كارۆخ وه‌كو باسی ده‌كات و ده‌ڵێت " كه‌ گه‌یشتم به‌ هیواكان، ئه‌و كاته‌ ده‌ڵیم ئه‌وه‌تا گه‌یشتم به‌ هیوایه‌ته‌كانم و كاتێكیش بمه‌وێت كاریچك ئه‌نجام بده‌م سه‌ره‌تا بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ ئینجا بریار ده‌ده‌م، بۆیه‌ ئه‌وه‌ وایكردبێت زۆر جار باجى ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌م دابێت، به‌لاَم باجدانه‌وه‌ باشتره‌ نه‌ك بیرارێكى هه‌ڵه‌ و نادروست ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شانۆكاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دا كه‌ته‌نیا ده‌بێت له‌به‌رخۆیه‌وه‌ گۆرانی ( بۆچی به‌ته‌نیا لێره‌ جێت هێشتم ) هی هورنه‌مه‌ند زه‌كه‌ریا ده‌ڵێته‌وه‌ .
Top