گرووپی دۆق شارته‌ر زنجیره‌ درامایه‌كی منداڵان به‌رهه‌م ده‌هێنێ

گرووپی دۆق شارته‌ر زنجیره‌ درامایه‌كی منداڵان به‌رهه‌م ده‌هێنێ
گرووپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌رى مندالاَن یه‌كه‌مین درامای كوردیی منداڵان، له‌ شێوه‌ى زنجیره‌ دراما به‌رهه‌م ده‌هێنێ و له‌ رۆژی جیهانى منداڵان له‌ 1ى حوه‌زیرانی 2012 له‌رِێگه‌ی كه‌ناڵه‌ ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كانه‌وه‌، ده‌یكاته‌ دیاری بۆ نه‌وه‌كانی دوارِۆژى كوردستان.
ده‌رباره‌ى ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ شێرزاد ره‌سولڕ فه‌قآ سه‌رۆكی گرووپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌ری منداڵان رایگه‌یاند، ئێستا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانى زنجیره‌ درامایه‌كی نۆ ئه‌ڵقه‌یی منداڵانین، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هونه‌رى كوردیدا ئه‌م جۆره‌ درامایه‌ به‌رهه‌م بهێندرێت".
هه‌روه‌ها وتی، ئه‌م درامایه‌ له‌ نووسینی عه‌بدولوه‌هاب شوانى و سیناریۆ و ده‌رهێنانى هۆگر ئه‌حمه‌د و پاڵه‌وانى دراما هه‌كار حه‌سه‌ن، رووناكى و ده‌نگ له‌لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌د و كاژوان كه‌ریم و مۆزیك و میكسی گۆرانى دراما تواناى خاڵه‌ حه‌مرین و كاری وێنه‌گرتن و شاریۆ و مۆنتاژ له‌لایه‌ن رێباز رواندزییه‌.
Top