له كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان شانۆگه‌رى قابیل نمایش ده‌كرێ
شانۆگه‌رى قابیل له نووسینى فرێدریك كۆفكاو وهرگێرِانى پێشرِهو حوسێن و ده‌رهێنانى زاهیر ئیبراهیم له كاتژمێر 11:30ى رۆژی یه‌كشه‌ممه 15/4/2012 له هۆڵی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان نمایش ده‌كرێ.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا زاهیر ئیبراهیم گوتى: شانۆگه‌رى قابیل ئه‌زموونى چوار ساڵی خوێندنمه له به‌شی شانۆی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه نمایش ده‌كرێ".
زاهیر گوتیشی: ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌درێژه‌ى نمایشه‌كانى تێزى ده‌رچوونى خوێندكارانى به‌شی شانۆیه‌و به به‌شدارى كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانى به‌شی شانۆی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان نمایش ده‌كرێ و ئومێده‌وارم بتوانم كارێكى جوان پێشكه‌ش بكه‌م".