ئاگادارییه‌ك له‌ سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانه‌وه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانه‌وه‌
دوابه‌دواى ده‌سته‌به‌ركردنى چه‌ند مافێك بۆ هونه‌رمه‌ندان و گه‌رِاندنه‌وه‌ى كۆشكى هونه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندانى هه‌ولێر و وه‌رگرتنى پشك له‌پرۆژه‌ى ئارت ستى، له‌ ئێستادا سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ئاگادارى گشت ئه‌ندامانى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ند بن به‌ ئه‌ندامیه‌تیان له‌و سه‌ندیكایه‌ ئه‌ویش به‌پێدانى ئابوونه‌ى سالاَنه‌.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان هاتووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندان ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌ دانى ئابوونه‌ى سالاَنه‌و داواش له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى سه‌ندیكا ده‌كا كه‌ به‌زووترین كات ئابوونه‌ى ساڵى 2011 بده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ په‌یرِه‌وى ناوخۆی سه‌ندیكا هاتووه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامێك پابه‌ندى ئابوونه‌دان بێ".
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆی زانیوه‌و ده‌زانىَ كه‌ به‌ به‌رده‌وامى خزمه‌ت به‌ هونه‌رمه‌ندان بكاو به‌رده‌وام وه‌ك داكۆكیكارێك لێیان كاربكا، كاره‌كانى رابردووى سه‌ندیكاش باشترین گه‌واهیده‌رن و راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌و خزمه‌ته‌، به‌ تایبه‌تى هه‌ردوو پرۆژه‌یاساى مافی هونه‌رى هونه‌رمه‌ندان و سندوقی خانه‌نشینى هونه‌رمه‌ندان".
له‌كۆتابه‌شی راپۆرته‌كه‌ى به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان هاتووه‌ كه‌ سه‌ندیكا داوا ده‌كا بۆ پابه‌ندبوونى ئه‌ندامان به‌ سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كه‌ى خۆیان پێویسته‌ سالاَنه‌و له‌كاتى دیاریكراو ئابوونه‌ى سالاَنه‌ بده‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مافی ئه‌ندامیه‌تیان له‌و سه‌ندیكایه‌ نامێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ په‌یرِه‌وى ناوخۆى سه‌ندیكاكه‌ هاتووه‌".
Top