سێ شانۆگەری ئەڵمانی لە هەولێر نمایش دەكرێ

سێ شانۆگەری ئەڵمانی لە هەولێر نمایش دەكرێ
لەدرێژەی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر و بە ئامانجی ناساندنی هونەری دەرەوە بە كورد و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەنێوان هونەرمەندانی كورد و بیانیدا، بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر میوانداری گروپی شانۆی "تیاتەر ئەندەر رۆهەر"ی ئەڵمانی دەكات و بڕیارە لە شاری هەولێر 3 شانۆگەری نمایش بكەن.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر هاتووە كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە میوانداری گروپی شانۆی "تیاتەر ئەندەر رۆهەر"ی ئەڵمانی دەكات و لەو گەشتەیاندا ئەو گروپە 3 شانۆگەری بەرابەرایەتی رۆبەرتۆ جولی وەك دەرهێنەر دەكەن.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە ئەم شانۆگەرییانە كاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژانی 12و14و15/4/2012 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش دەكرێ.
لەكۆتابەشی ئەو راپۆرتەدا هاتووە كە ئەو چالاكییەی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بەشێكە لە چالاكییە بەردەوامەكانی كەرنەڤاڵی رۆژی جیهانی شانۆ كە تاكو 15/5/2012 بەردەوام دەبێ و تێیدا كۆمەڵێك چالاكی نمایش كراوەو نمایش دەكرێ.
Top