مەڕوا بۆچی دەگرێت ؟

مەڕوا بۆچی دەگرێت ؟
مەروا محەمەد لەو ئافرەتە ئەكتەرانەیە كە زۆر بە وردی ئەو رۆڵانەی پێی دەسپێردرێن ئەدای دەكات بەشێوەیەك تێكەڵاوی رۆڵەكە دەبێت كە دەچێتە نێو رۆحی سیناریۆكەوە و بەشێوەیەك ئاوێتەی دەبێت كە وێنەیەكی دەقاودەق نیشانی جەماوەر دەدات، ئەو لە ساڵی 2005 پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە و تا ئێستا بەشداری لە چەندین دراما و فیلمدا كردووە وەك ( نامەكانی ئەشرەف، رەیحانە، گەردەلوول، وەسیەتنامە) و كورتی فیلمی كراسی سوور.
لە دیمانەیەكدا دوور لە هونەر چەند پرسیارێكمان ئاراستەی كرد كە تایبەت بوون بە ژیانی خۆی كە بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.
• ئەو قسەیە چیە زۆر حەزی پێدەكەی بیڵێیەوە ؟
- جوانترین ووشە لەلام پێم بڵێن هەناسەكەم
• ئەو قسەیە چیە كە ڕقت لێیە ؟
- زۆرن ئەو قسانە زۆرن بەتایبەت گەر پێم بڵێن ئیتر مەڵەوە ئەو ووشەیەم پێناخۆشە.
• ئەو شتە چییە كە زۆر تووڕەت دەكات؟
- بە جێ بەجێنەكردنی پەیمان زۆر توڕەدەبم، هەروەها شتێكم بوێت لەكاتی خۆیدا نەبێت .
• چی دەتگریەنێت؟
- دابڕانی كەسە نزیكەكانم زۆر كات بیر لەمردنی باوكم دەكەمەوە زۆر دەگریم
• چی وات لێدەكات پێ بكەنی؟
- قسەی خۆش
• لە منداڵیدا حەزت دەكرد چ كارە بیت ؟
- حەزم دەكرد گۆرانی بێژ بم یان نواندت بكەم.
• زیاتر حەزت لە كام خواردنە؟
- یاپراخ و كفتە.
• جگەرە دەكێشی؟
- نەخێر.
• زیاتر حەزت لە كام گۆرانی و گۆرانیبێژە؟
- گوێ لەهەمووی ئەگرم.

• ئەوكاتانەی تەنیای كام گۆرانی لەبەر خۆتەوە دەڵێیتەوە؟
- گۆرانیەكانی ئەیوب عەلی.
Top