هاوارى بێده‌نگی ئه‌میر ته‌ها نوێنه‌رى كوردستان وعێراقه‌ له‌ ئیتاڵیا

هاوارى بێده‌نگی ئه‌میر ته‌ها نوێنه‌رى كوردستان وعێراقه‌ له‌ ئیتاڵیا
دوابه‌دواى چه‌ند نمایشێك و به‌شداریكردن له‌ چه‌ند فێستیڤاڵێكى ناوخۆیی و جیهانى، له‌ ئێستادا فیلمى دیكۆمێنتى هاوارى بێده‌نگ له‌ ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند ئه‌میر ته‌ها وه‌ك نوێنه‌رى كوردستان و عێراق له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تى تولفا له‌ ولاَتى ئیتاڵیا نمایش ده‌كرێت.
له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا هونه‌رمه‌ند ئه‌میر ته‌ها گوتى"بۆمن مایه‌ى خۆشحاڵیه‌ كه‌ فیلمى دۆكۆمینته‌رى(هاوارى بیده‌نك) به‌ نوینه‌رایه‌تى كوردستان به‌شدارى به‌شى بیشبركیى فیستیفالى نیوده‌وله‌تى تولفا له‌ ولاتى ئیتالیا ده‌كات كه‌ له‌ فیستیفاله‌كه‌دا فیلمى ولاتانى ئیران و به‌لجیكا و نورۆیز و ئیسبانبا و ئیتالیاو...تییدا بیشان ده‌دریت.
ئه‌میر ته‌ها گوتیشی"هاوارى بێده‌نگ خسته‌رِووى كێشه‌و موعاناتى ئه‌و ژنانه‌یه‌ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان تووشی هه‌له‌ یان كاره‌ساتێك بوونه‌".
Top