هه‌ولێر- پێشانگایه‌كى شێوه كارى بۆقوتابیان كرایه‌وه
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی هه‌ولێر مامۆستا ( بكر كریم حسن ) به‌ئاماده‌بوونی خاتوو ( ئاهه‌نگ عزه‌دین) سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌م و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان و مامۆستایانی هونه‌ری، پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری له ئاماده‌یی شكۆداری نموونه‌یی له‌شاری هه‌ولێر كرده‌وه. لهوپێشانگایهدا كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان سازكرابوو (100) قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی هه‌ر یه‌ك به‌دوو تابلۆ به‌شداریان كردبوو كه سه‌رجه‌م تابلۆكان كاری قوتابیان خۆیان بوو.
برِیاریش وایه له‌رێی لێژنه‌یه‌كی پسپۆری هه‌ڵسه‌نگانده‌وه سێ قوتابخانه یه‌كه‌مه‌كان هه‌ڵبژیردرێن بۆ به‌شداریكردن له ڤیستڤاڵێكی هونه‌ری كه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن .