ریكلامێكی ڕاشیل قەدەغە كرا

ریكلامێكی ڕاشیل قەدەغە كرا
خانمە ئەكتەری بەریتانی ڕاشیل ویز وەك میوان بەشداری لەبەرنامەی (زە دەیلی شۆ) كرد كە جۆن ستیوارت پێشكەشی دەكات، بەڵام دەركەوتنی لەم بەرنامەیەدا ئاسایی نەبوو، چونكە لەگەڵ دەركەوتنی سەرنجی بینەرانی بۆ خۆی ڕاكێشا.
راشیلی تەمەن 42 ساڵ وەك كچێكی تەمەن 20 ساڵان لەبەرنامەكە دیار بوو، چونكە دەموچاوی زۆر جوان و ساف بوو، هە‌ر بۆیەش ڕاشیل ئەم دەرفەتەی قۆزتەوە بۆئەوەی پڕوپاگەندە بۆ فیلمە نوێیەكەی (The Deep Blue Sea) كە شان بەشانی تۆم هیدلستۆن بەشداری تێدا دەكات، لەلایەكی دیكەوە ڕیكلامێكی ڕاشیل لەتەلەفزیۆنەكانی بەریتانیا قەدەغە كرا، ئەم ڕیكلامەی ڕاشێل بۆ كرێمێك بوو بۆ نەهێشتنی لۆچەكانی دەموچاو بۆ كۆمپانیای (لۆریال)ی تایبەت بەكەرەستەی جوانكاری و هۆكاری قەدەغە كردنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەموچاوی ڕاشیل بە پرۆگرامی فۆتۆشۆپ هەندێك دەستكاری كراوە، ئەمەش لەگەڵ مەرجە تەندروستییەكان ناگونجێت.
Top