ئۆسكاریش گرفتی سپۆنسەری هەبوو
ئەم شانۆیە لەساڵی 2001 كرایەوە و لەو ساڵەوە بەردەوام لەو هۆڵە ئاهەنگەكە ئەنجام دەدرێت، بەڵام لەسەرەتای ئەم ساڵەوە كۆمپانیای كۆداك ئیفلاس بوونی خۆی ڕاگەیاندووە بەمەش توانای چاودێری و سپۆنسەری گەورەترین ڕووداوی سینەمایی جیهانی نامێنێت، چونكە دوای ئیفلاس بوونی كۆمپانیاكە دادگا فەرمانێكی دەركردووە بەگۆڕینی ناوی ئەو شانۆیەی كە شوێنی 3300 كەسی تێدا دەبێتەوە بەمەش لەخولی 84مینی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار هۆڵەكە هەمان ناوی نامێنێت و ناوێكی دیكەی بۆ دیاری دەكرێت.