شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی خه‌ڵاتی فه‌خری یۆڵماز گونه‌ی پێبه‌خشرا
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی كۆمپانیای "نارین فیلم"، فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كه تاكوو ئێستا له فیستیڤاڵی جۆراوجۆری نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاستی دنیادا نمایشكراوه و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، له دوایین به‌شداری خۆیدا له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی دهۆك ـ به‌رلین له هۆڵی كۆنگره‌ی زانكۆی شاری دهۆك نمایشكرا و خاتوو فاتۆش گونه‌ی هاوسه‌ری سینه‌ماكاری كورد یۆڵماز گونه‌ی دوای بینینی ئه‌م فیلمه، خه‌ڵاتی فه‌خری "یۆڵماز گونای"یی پێشكه‌ش به شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كرد.
فاتۆش گونه‌ی هاوسه‌ری سینه‌ماكاری هه‌ڵگری خه‌ڵاتی چڵه به‌ڕووی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان، له دوای نمایشی فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری" له وته‌یه‌كدا گوتی: زۆر زۆر سه‌رفه‌راز و به‌خته‌وه‌ر بووم كه ئه‌م فیلمه‌م بینی و به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده جوان و رێكووپێك بوو، كه بۆ من شوكێك بوو كه ده‌رهێنه‌رێكی كورد له هه‌رێمی كوردستان فیلمێكی له‌و ئاسته‌دا سازكردووه.
گوتیشی: پڕ به دڵ حه‌زم له‌م فیلمه كرد و له لایه‌ن خۆمه‌وه خه‌ڵاتی یۆڵماز گونای كه خه‌ڵاتێكی فه‌خرییه پێشكه‌ش به شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوردی ده‌كه‌م.
هه‌ر له ته‌نیشت ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا فاتۆش گونه‌ی له دیدارێكی تایبه‌تدا كه سترانبێژی ناوداری كورد گولیستان په‌روه‌ر تیایدا ئاماده‌بوو، چاوی به شه‌وكه‌ت ئه‌مین كه‌وت و هه‌ست و سۆزی خۆی سه‌باره‌ت به دوایین فیلمی ئه‌م سینه‌ماكاره كورده پێی راگه‌یاند.
فیلمی "شوێنیێك بۆ یاری" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی عه‌ڕه‌بی له شاری سانفرانسیسكۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا و توانی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبێنێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له رۆژانی 13 تا 23ی ئۆكتۆبری 2011 له شاری سانفرانسیسكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی كۆمپانیای "نارین فیلم