بینەرێك دەبێتە ئەكتەری سەرەكی كورتە فیلمێك

بینەرێك دەبێتە ئەكتەری سەرەكی كورتە فیلمێك
كورتە فیلمی سینەمایی(كەیس)، بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەمایە، بۆ دووەمین فیستسڤاڵی تووندوتیژی دژ بە مێینە بەناوی(بە هونەر كار بۆ راگرتنی تووندوتیژی دەكەین)، بەرهەم هاتووە، سیناریۆی (ئاڤان فارس)، دەرهێنانی (ئاواز حەسەن)وێنەگرتنی :دڵشاد عەبدولرحمان،

ئەكتەری سەرەكی كچە رۆژنامەنووس (ئاڤان ) ە،

ئاڤان فارس پارساڵ بینەری فیستسڤاڵ بوو ئەمساڵ خۆی ئەكتەری سەرەكی كورتە فیلمێكە، لەبارەی بەشداری ئەو كورتە فیلمە رایگەیاند:" بەرێكەوت سیناریۆیەكم پێشكەش بە بەرێوەبەرایەتی گشتی سینەما كرد، دوای هەڵسەنگاندنی لێژنە بڕیاردرا كاری لەسەر بكەم، بەهاوكاری ستافێكی كارا دەستمان بە كارەكە كرد"،

ئاڤان فارس رۆژنامەنووسی بواری ژنانە كارە رۆژنامەوانیەكاتی زیاتر كۆمەلایەتین و لە تەوەری مافی ژن و منداڵە، لەبارەی نزیكی سیناریۆكەی لەگەڵ ئەزموونی كاركردنی دەڵێت:" سیناریۆكە گواستنەوەی ئەزموونی كاركردنی خۆم و هاوپیشەكانمە بۆ بینەر، باسی ژیانی كچە رۆژنامەنووسێك دەكات كە بەدواداچوون بۆ كەیسی تووندوتیژی ژن دەكات بەڵام دواجار خۆشی دەبێتە قوربانی".

ئاڤان فارس، ماوەیەكی زۆرە لە بواری رۆژنامەوانی كاردەكات، لە ئێستادا پەیامنێری دەزگای خەندان،ە قوتابی بەشی راگەیاندنی كۆلێژی ئەدەبیاتە، دیپلۆمی هەیە لە رۆژنامەنووسی
Top