كامێرۆنیش پشت به‌ ماكیاژ ده‌به‌ستێت

كامێرۆنیش پشت به‌ ماكیاژ ده‌به‌ستێت
نه‌ك ئافره‌تی ئاسایی به‌ڵكو ئه‌ستێره‌ به‌ناوبانگه‌كانیش پێویستییان به‌ مكیاژ و خۆ جوانكردنه‌ ئه‌گینا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رناكه‌ون كه‌ ده‌یانبینین.
كامیرۆن دیازی ئه‌ستێره‌ی زنجیره‌ فیلمه‌كانی (فریشته‌كانی چارلی) یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مكیاژ نه‌كات زۆر به‌باشی پێوه‌ی دیاره‌، هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌یبینن،‌ كاتێك له‌ یانه‌ی Elevation Fitness له‌ كالیفۆرنیا هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و رووی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چه‌ند كارێكی هونه‌ری، كامیرۆن به‌ سه‌ر و سیمایه‌كی سروشتی بێ مكیاژ ده‌ركه‌وت ته‌نانه‌ت قژیشی ده‌ستكاری نه‌كردبوو بۆیه‌ به‌ ئاسانی هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرا كه‌ وه‌ك رۆژانه‌ دیكه‌ ئاسایی نییه‌.
Top