خەرمان هیرانی رێزی لێدەنرێ

خەرمان هیرانی رێزی لێدەنرێ
لەپای چەندین ساڵ خزمەت بەبواری شانۆی كوردی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەهاوكاری لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان مەراسیمی رێزلێنان بۆ خانمە هونەرمەند خەرمان هیرانی سازدەكات.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ئەم مەراسیمە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/12/2011 لە هۆڵی هوتێل چوارچرا سازبكرێ.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئەم مەراسیمە سازدەكات و لە ئایندەش بەردەوام دەبن لەسەر ئەم جۆرە چالاكییانە.
شایانی باسە خەرمان هیرانی بە یەكێك لە شانۆكارە ئافرەتە دییارەكانی بواری شانۆی كوردی دادەنرێ، كە لە هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە خەریكی كاری شانۆییەو لە ئێستادا لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی و بۆیەكەمجار لە كوردستان توانی وۆرك شۆپێك دەربارەی هونەری ئیرۆتمی لە كوردستان بكاتەوە.
Top