نانسی گه‌یشته هه‌ولێر
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی نانسی عه‌جره‌م اەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، گه‌یشته شاری پایتەختی هەرێمی كوردستان و، دووابەدوای گەشتنەكەی لە ئۆتێل ئەربیل رۆتانا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد و، لە كۆنگرەكە باسی لە ئاهەنگەكەی كرد، كە بەهۆیەوە هاتۆتە كوردستان.
لەكرنگڵەكەدا وتی: به‌هیوام ئاهه‌نگێكی خۆش له‌گه‌ڵ هه‌وادارانم به‌سه‌ر ببه‌م له كوردستان.
وا بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و كۆنسێرته‌كه له هۆڵی گالاكسای له عه‌ینكاوه سازبكرێت و دوابه‌دوای كۆنسێرته‌كه‌ش نانسی كوردستان به‌جێبهێڵێت.
نرخی بلیت له‌م كۆنسێرته‌دا له 75 دۆلار ده‌ستپێده‌كات تا 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌گوێره‌ی شوێنی دانیشتن نرخه‌كان ده‌گۆڕێت.
فۆتۆ: كەمال ئاكرەیی