دیداری شانۆی كوردی بەڕێوە دەچێت

دیداری شانۆی كوردی بەڕێوە دەچێت
حەمەسوار عەزیز
بە بەشداری زیاتر لە (60) شانۆكار لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە رۆژانی 18_19_20/12/2011 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر دیداری شانۆی كوردی ڕێكدەخات، لەم دیدارە بە شێوەی كۆنفراس قسەو لێكۆلینەوە لەسەر شەش تەوەری گرنگی بواری شانۆ دەكرێت، تەوەرەكانیش بریتین لە ( بایەخدان بە شانۆی منداڵ، كاراكردنی گروپ و تیپە هونەرییەكان، شانۆی كوردی و پەیوەندی و كۆمەنیكەیشن، رۆڵ و پێگەی ژن لە شانۆ، رۆڵی سەندیكای هونەرمەندان لە پاراستنی مافی شانۆكار، گرنگیدان بە پەروەردەو پێگەیاندن لە بواری خوێندنی زانستیی شانۆ).
شایانی باسە ژمارەیەك شانۆكار لە هەر چوار شارەكەی كوردستان ئەو تەوەرانە بەڕێوەدەبەن و شانۆكارانیش بە گوێرەی ویستی خۆیان دەتوانن بەشداری لە یەكێك لەو تەوەرانە بكەن و لە كۆتاییشدا كۆمەڵێك پێشنیازو ڕاسپاردە پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو بوارە دەكرێت و هەوڵدەدرێت لە ڕێگەی لێژنەیەكی كاراو جیددی بەدواداچوون بۆ كار كردن بە بڕیارو ڕاسپاردەكان بكرێت.
Top