سلاڤ فەواخرجی: لەبەر ئەساڵە رادیۆكەم دەكوژێنمەوە

سلاڤ فەواخرجی: لەبەر ئەساڵە رادیۆكەم دەكوژێنمەوە
سلاڤ فەواخرجی خانمە ئەكتەری سوری دوووپاتی كردەوە كە ئێستا وەك جاران گوێ لە گۆرانی ئەساڵە نەسری ناگرێ و هیچ گرنگیشی پێنادات، چونكە لە رێگای راست لایداوە و دژایەتی بەشارئەسەد دەكات.
سلاڤ دەڵێت «كاتێك ئەساڵە گۆرانی دەڵێ رادیۆیەكە دەكوژێنمەوە چونكە ئێستا هیچ گرنگی بۆ من نەماوە»
لە گفتوگۆیەك لەگەڵ كەناڵی ئەلجەدیدە سلاڤ گوتی: ئەمە بە تەنیا راوبۆچوونی من نییە دەربارەی ئەساڵە، بەڵام گوزارەشتە لە بۆچوونی بە ملیۆنان خەڵكی سوری، بۆیە داوا لە ئەساڵە دەكەم لە هەڵوێستەكەی خۆی پاشگەز ببێتەوە، چونكە بەشار ئەسەد خزمەتێكی زۆری گشت سورییەكانی كردووە،
سلاڤ دووپاتیشی كردەوە كە لەگەڵ رژێمی سوریادایە بەتایبەت بەشار ئەسەد بە شەخسی خۆی چونكە بەرای سلاڤ ئەو هۆكاری پێشڤە چوونی هونەری سوری بووە. بەڵام سلاڤ ئاماژەی بەوە نەدا كە بە ملیۆنان خەڵكی سوریش لە سیستەمەكەی بەشار ئەسەد ناڕازین و بە دژی وەستاونەتەوە.
Top