مزگین مزگین گه‌لێ كوردان رۆژا كوردستانێ هه‌لات شێر هات وه‌ڵات شێر هات وه‌ڵات مزگین ل وه بارزانی هات
ئا:خلیل بلەی
سه‌ره‌تا دلشاد نێروه‌یی ده‌رباره‌ی سروودی (مزگین مزگین) ده‌ڵێ: سروودی (مزگین مزگین) له تێكستی شاعیری نه‌مری كورد (قه‌دری جان)ه، ساڵی 1958 كاتێك بارزانی نه‌مر له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو گه‌ڕایه‌وه پێشكه‌شی كرد، ئه‌م شیعره له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی كورد له شام هه‌ڵگیرا بوو، له ساڵی 1993 ئه‌دیب چه‌لكیی شاعیر دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ردانێكیدا بۆ سوریا گه‌ڕایه‌وه گوتی: دیارییه‌كی پڕ به‌ها و به نرخم بۆ هێناوی، به‌ڵام هیوادارم ئه‌گه‌ر ناتوانی مافی خۆی پێ بده‌ی زوو پێم بڵێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی گۆرانیبێژێكی دیكه‌ی وه‌ك شڤان په‌روه‌ر یان حه‌سه‌ن شه‌ریفی بكه‌م، منیش رازی بووم و له هه‌مان كاتدا پێمگوت: نابێ تۆش پێم بڵێیی ساڵێك یان دوو ساڵی دیكه بیكه‌ی به گۆرانی، گوتی: باشه دوو ساڵ مۆڵه‌ت بۆ تۆ، له ساڵی 1995 ئاوازێكمان بۆ ئه‌م تێكسته دانا و ئاماده‌م كرد بۆ یادی یۆبێلی زێڕینی پارتی و هاتمه دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌م سرووده به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام مخابن وه‌رنه‌گیرام، دواتر له ساڵی 1997 ئه‌م سرووده‌م به هاوكاری هه‌ر یه‌كه له سوبحی نێروه‌یی كه سازێكی بۆ كڕیم و زێره‌ڤان نێروه‌ییش كه هاوكاری ماددی كردم تۆمار كرد، دواتر به‌شێوه‌ی ڤیدیۆكلیپ له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی لۆكاڵ تۆماركرا، من سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی كه ئه‌م سرووده‌م گوت و خه‌ڵكیش پێشوازیی لێ‌كرد.
دلشاد نێروه‌یی ئه‌وه ده‌خاته روو كه به درێژایی ژیان له شاخ و و له‌نێو شه‌ڕ و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا بووه و ئه‌نفال و كیمیابارانی به‌چاوی خۆی بینیوه و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له ژێر بۆمباران و تۆپبارانی فڕۆكه‌كانی دوژمن‌دا ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
هەروا دەڵێ ئاساییه كه گۆرانی به شێوه‌زاره جیاجیاكانی كوردستان بگوترێت جا به كرمانجی سه‌روو بێت یان خوارووه و هیچ منه‌تی تێدا نییه كه هونه‌رمه‌ندێكی هه‌ولێر و سلێمانی به شێوه‌زاری كرمانجی گۆرانییه‌ك بڵێت یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه هه‌ردووكیان به زمانی كوردین و له هه‌موو وڵاتان كه دوو شێوه‌زار یان زیاتری تێدا هه‌بێت به رێگای هونه‌ره‌وه پێوه‌ندییان به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بپت و ده‌بێته خزمه‌ت كردن به هونه‌ری كوردی، به‌ڵام پێی وایه نابێ ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌ی لاسایی كردنه‌وه بێت.
سه‌باره‌ت به هاوكاری كردنی هونه‌رمه‌ندان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه هونه‌رمه‌ند دلشاد نێروه‌یی ده‌ڵێت: پێموایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاری زۆر له هونه‌رمه‌ندانی كردووه و من یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه هاوكاری كراوم، له‌و به‌رهه‌مه‌ی دواییمدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیر و هونه‌ری دهۆك هاریكاریان كردووم، هه‌رچه‌نده ئه‌م هاریكاری كردنه وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هاریكارییه‌ش نه‌بوایه ئێستا نه‌مده‌توانی تا سێ ساڵی دیكه‌ش ئه‌م سیدییه‌م بڵاو بكه‌مه‌وه بۆیه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م.
دلشاد نێروه‌یی پێیوایه كه مرۆڤ ناسراو بوو پێویسته هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێ كه شایه‌ن بێت و ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و كلیپی كوردی له ئێستادا ده‌ڵێ: پێویسته هونه‌رمه‌ند به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێ كه خه‌ڵك له هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌سه‌ندی بكات به‌تایبه‌تی كه خه‌ڵك چاودێری ورد و درشتی هونه‌رمه‌ند ده‌كات له قسه كردنی و جلوبه‌رگیش و ده‌ركه‌وتنی له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ته‌نانه‌ت له‌كاتی تۆمار كردنی كاری هونه‌ری و كلیپ و له ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كانیشدا بۆیه ده‌بێ حیساب بو هه‌موو شتێك بكات.
سه‌باره‌ت به كلیپ من پێموایه هونه‌رمه‌ند و شاعیر موزیكزان و ئه‌ندازیارانی ده‌نگ و سیناریست و ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گره‌كان ئه‌مانه هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن له كلیپدا، له بواری كلیپ كاری باش هه‌یه، له‌مه‌ش زیاتر ئێمه خاوه‌ن توانایه‌كی زۆرین ئه‌گه‌ر كاره‌كانمان زیاتر مۆركی كوردی پێوه دیار بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك كلیپ هه‌یه كه ئاستیان نزمه، هیوادارم كاره لاوازه‌كانمان كه‌متر بكه‌ینه‌وه و باشه‌كانیش زیاتر په‌ره‌یان پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كلیپه‌كانمان به‌رزتر بێته‌وه و ته‌نیا بۆ ده‌ركه‌وتن و شاردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و گۆرانییه‌كه نه‌بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی بوونی كچ له كلیپدا پێویسته سیناریۆی كلیپه‌كه له‌گه‌ڵ شیعره‌كه‌دا گونجاو بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له تێكسته‌كه‌دا باس له گریان بكات و له‌و لاشه‌وه كچه‌كه پێبكه‌نێت، ئه‌وه زیاتر وه‌ك گاڵته جاڕی ده‌چێت، یان تێكسته باس له خه‌م و ئازار بكات، كه‌چی كچه‌كه سه‌ما ده‌كات و پێده‌كه‌نیت ئه‌مه‌یان كارێكی ناشیرین و دوور له واقیعه، ده‌توانم بڵێیم زیاتر وه‌ك گاڵته‌جاڕی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌كه باس له گۆڤه‌ند و شایی بكات و كچه‌كه‌ش زه‌ماوه‌ند بكات ئه‌مه‌یان واقعی و كارێكی سروشتییه، مخابن كه‌سانێك هه‌ن گۆرانییه‌كانیان باس له غه‌ریبی و دووره وڵاتی و جیابوونه‌وه‌ی دوو خۆشه‌ویست ده‌كات، كه‌چی ریتمی گۆرانییه‌كه خێرایه كچه‌كه سه‌ما ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆیله و به‌نده‌یه‌كه به ده‌ست گۆرانیبێژه‌كه واته وه‌ك كۆیله ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات و سه‌مای بۆ ده‌كات، من له هه‌ندێك كلیپدا بینیومه كه بابه‌تی گۆرانییه‌كه و كلیپه‌كه هیچ پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نییه و وه‌ك ئه‌وه وایه كچه‌كه كۆیله‌ی بێت.
دلشاده نێره‌ویی ده‌رباره‌ی پێشكه‌وتنی هونه‌ر له پارچه‌كانی كوردستان پێیوایه كه ئه‌و ناتوانێت و ئه‌ومافه‌ی نییه كه ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكات له كام پارچه زیاتر هونه‌ری كوردی پێشكه‌وتووه، چونكه له هه‌مو پارچه‌كاندا هونه‌رمه‌ندی وا هه‌ن كه توانیویانه خزمه‌ت به هونه‌ر و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی كورد بكه‌ن له هه‌مان كاتدا كاری نوێخوازیشیان پێشكه‌ش كردووه و بۆ پێشخستن و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ر و كه‌لتووری میلله‌تی كورد كاریان كردووه و جێی په‌نجه‌یان دیاره، له هه‌مان كاتدا له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان هونه‌رمه‌ند هه‌یه كه ئاستی هونه‌رییان لاوازه.
سه‌باره‌ت به بوونی ئافره‌ت له هونه‌ری كوردی و له ده‌ڤه‌ری بادینان به‌تایبه‌تی دلشاد نێروه‌یی ده‌ڵێ: من پێموایه تا ئێستا عه‌یشه‌شان، و نه‌سرین شێروان، گولبه‌هار، مریه‌م خان، گولستان په‌روه‌ر دووباره نه‌بوونه‌ته‌وه، راسته ئێستا زۆر ئافره‌ت هه‌ن ده‌نگیان خۆشه، له رووی روخساره‌وه خه‌ڵك لێیان رازییه، توانا و ئه‌دای هونه‌رییان زۆر به‌رزه، به‌ڵام من هیوادارم ئه‌گه‌ر نه‌توانن هونه‌ری كوردیش پێش بخه‌ن یان شتێكی نوێی بخه‌نه سه‌ر ئه‌وا ده‌توانن هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر رێچكه‌ی نه‌سرین شێروان و عه‌یشه شان و گولبه‌هار بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بی هونه‌ره‌كه نه‌شێوێنرێت، به هه‌مان شێوه بۆ پیاوه‌كانیش ئێمه كه نه‌توانین هونه‌ری كوردی پێشبخه‌ین خۆ ده‌توانین له‌سه‌ر رێچكه‌ی محه‌مه‌د عارف، حه‌سه‌ن زیره‌ك، ماملێ، تاهیر تۆفیق، ئه‌یاز و ئه‌رده‌وان ئه‌وانی تر بڕۆین، چونكه ئه‌مانه قوتابخانه‌ی هونه‌ری كوردین و ته‌واوی ژیانی خۆیان بۆ هونه‌ری كوردی ته‌رخان كردبوو و توانیان میراتێكی زۆر گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ند له دوای خۆیان جێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی دوای ئه‌وان بتوانن سوودیان لێوه‌ربگرین و له‌سه‌ر رێبازی ئه‌وان به‌رده‌وام بین بۆ خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ردوو ره‌گه‌زدا ئێمه ئێستا خاوه‌ن هونه‌رمه‌ندی زۆر به تواناین كه ده‌توانن خزمه‌تێكی زوۆر پێشكه‌ش به هونه‌ری كوردی بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانبێژانی دیكه زۆر بوون و بێسه‌روبه‌رییه‌كی زۆریش به هونه‌ری كوردییه‌وه دیاره، ده‌بینین ئه‌وانه‌ی له ئاستێكی رۆشنبیری و هونه‌ری به‌رزدان ون بوون.