تیرێژ: خۆزگه له كوردستان یانه‌ی وه‌ك به‌رشه‌لۆنه هه‌بوایه
له‌م باره‌یه‌وه له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری گوڵان تیرێژ ده‌ڵێ: من ئێستا به یه‌كجاری له باشووری كوردستان نیشته‌جێم و له شاری هه‌ولێر ده‌ژیم، چونكه وه‌ك هونه‌رمه‌ند من له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌ولێر بۆ داهاتووی كار و چالاكییه هونه‌ریه‌كانم جێگایه‌كی گونجاوه و ده‌توانم زیاتر تێیدا سه‌ركه‌وتوو بم.
تیرێژ یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه هه‌وادارێكی تۆپی پێیه له پرسیارێكی گوڵاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رسامی چ یاری زانێكه، ده‌ڵێ: زۆر به لیۆنیل میسی سه‌رسامم، چونكه رۆحێكی شۆڕشگێڕی له یاری كردن و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م یاریزانه‌دا ده‌بینم له كاتی یاریكردن، له كاتی یاریكردن هه‌ست ده‌كه‌م میسی شۆڕشێك به‌رپا ده‌كات دژی تاریكی و زوڵم، بۆیه هیواخوازم له كوردستاندا یانه‌ی وه‌ك یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌بوایه كه بیانتوانیبایه كوردستان به هه‌موو جیهان بناسێنن، په‌نا به خوا رۆژێك دێت ئه‌م ئاواته دێته دی.