شه‌یدا: كاری هونەری باش ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند قورس‌تر ده‌كات
هه‌رچه‌نده به ژماره گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانی زۆر نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به وردی له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئێستا شه‌یدا بڕوانێت هه‌ست ده‌كات كه تاموچێژێكی تایبه‌تییان هه‌یه كه ره‌نگه له هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه هه‌ستی پێ نه‌كرێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ته و ته‌نانه‌ت كه گۆرانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌مریش له ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا دووباره ده‌كاته‌وه به ئاشكرا هه‌ست به‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌كرێ، جگه له‌وه‌ش زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كلیپه‌كانیشیدا ده‌كات به‌جۆرێك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی تێكست و ئاوازه‌كه‌ن و، بینه‌ر له‌كاتی بینین‌دا هه‌ست ده‌كات كه سیناریۆی كلیپه‌كه‌ش ماندوو بوونێكی زۆری پێوه دیاره، چونكه هیچ پچڕانێك به‌دی ناكرێ له‌نێوان سیناریۆی كلیپه‌كه و تێكستی گۆرانییه‌كه.
له پێوه‌ندییه‌كدا شه‌یدا ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی به‌م شێوه‌یه بۆ گوڵان هاته ئاخافتن: راسته به ژماره كاره‌كانم زۆر نین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه تێكست و ئاوازم نه‌بووه، به‌ڵام من تا ئاوازێك یان تێكستێك ده‌دۆزمه‌وه كه به ته‌واوی لێی رازی بم زۆر لێی ورد ده‌بمه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه قه‌ناعه‌تی ته‌واوم پێی هه‌بێت ئینجا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م و پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردییه ئه‌ویش به به‌رهه‌مێكی وا ده‌بێت كه جه‌ماوه‌ر لێی رازی بێت و ده‌ستخۆشیم لێ بكات، نه‌ك ته‌نیا مه‌به‌ستم ده‌ركه‌وتن و تۆمار كردنی كلیپێك بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی هونه‌ری تێدا نه‌بێت و به چه‌ند مانگێك دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بمرێت و له هزری جه‌ماوه‌ردا نه‌مینێت، له‌وه‌ش گرنگتر به لای منه‌وه ده‌بێ هونه‌رمه‌ند كارێك پێشكه‌ش بكات كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌ڵقوڵاوی ناخی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و فه‌رهه‌نگ وكەلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك گوێی لێ بێت بزانێت ئه‌مه هونه‌ری كوردییه.
شه‌یدا كه دیۆیه‌كی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان دلبه‌ر هه‌یه و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاویشی به ده‌ستهێناوه به‌تایبه‌تی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كلیپه، له درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا بۆ گوڵان گوتی: ره‌نگه بارودۆخی ئێمه وه‌ك باشووری كوردستان نه‌بێت له‌رووی ئیمكانیات و له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له خزمه‌ت كردن به هونه‌ری كوردی به‌شێوازی خۆمان جا چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت یان له‌ناوه‌وه، ئه‌وه‌ی له تواناماندا هه‌بێت كردوومانه، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به توانای كورده له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه رێز له كاره‌كانیان ده‌گیرێت له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و جه‌ماوه‌رێكی زۆریشیان په‌یدا كردووه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن.
شه‌یدا هه‌ر له درێژه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به دوای كارێكی باش‌دا ده‌گه‌ڕێت كه دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێخۆش بكات و جه‌ماوه‌ر ستایشی ئه‌و كاره‌ی بكات له هه‌مان كاتدا خزمه‌تێك به هونه‌ره‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیسان ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند قورس‌تر ده‌كات، چونكه هونه‌رمه‌نده كه كارێك پێشكه‌ش ده‌كات و جه‌ماوه‌ر لێی رازی بێت ده‌بێ دواتر كارێك بكات كه زۆر له كاری یه‌كه‌می باشتر بێت ئه‌مه‌ش بێگومان ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند زۆر قورس‌تر ده‌كات، چونكه دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌می دووه‌م به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می نوێی ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر و هه‌موو هیوا و ئاواتی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژیش رازی كردنی دڵی جه‌ماوه‌ره.