دوو فیلمی كوردی له فێستیڤاڵی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنی به‌سره خه‌ڵاتی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن
له‌و فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین فیلمی درێژ‌و كورتی سینه‌مایی و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و هه‌ندێك له راپۆرت و كاری رۆژنامه‌وانی ته‌له‌فزیۆنی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێرو به‌سره‌و میسان و دیوانیه‌وه به‌شدارییان تێدا كردبوو، له‌ناو ئه‌و فیلمه كوردییانه‌شدا كه پێشكه‌شكران، له كۆتاییدا هه‌ریه‌ك له كورته‌فیلمی (ئاوس) ی شێرزاد هیدایه‌ت و فیلمی (هه‌نگاوه‌كانی مه‌رگ) ی پێشڕه‌و نه‌به‌رد خه‌ڵاتی (الدرع) و خه‌ڵاتی بڕوانامه‌ی رێزلێنانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان پێ به‌خشرا.
دامه‌زراوه‌ی رابیته‌ی سینه‌مای شاری به‌سڕه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و له ساڵی 2006 ـه‌وه دامه‌زراوه‌و گرنگی به بواره‌كانی سینه‌ماو هونه‌رو راگه‌یاندن ده‌دات.