بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر بەسەر هونەرمەندان دابەش دەكرێت

بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر بەسەر هونەرمەندان دابەش دەكرێت
راگەیاندنی دەزگای كەڤاڵ
دەزگای كەڤاڵ بەهاوكاری لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان مەراسیمی راگەیاندن و دابەشكردنی بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر سازدەكا.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای كەڤاڵ هاتووە كە لە دەستپێكی كارەكانی خۆی و دەستكردن بە چالاكییەكانی، دەزگای كەڤاڵ بەهاوكاری لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان مەراسیمی راگەیاندن و دابەشكردنی بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر سازدەكا، كە ئەو مەراسیمە لە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 23/11/2011 لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر سازدەكرێ".
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە بیۆگرافیای هونەرمەندانی هەولێر لە ئامادەكردنی مەسعودی مەلا هەمزەیەو ناوی زیاتر لە 420 هونەرمەندی بوارەكانی "شانۆو فیلمسازی، موزیك و گۆرانی، شێوەكاری" لەخۆدەگرێ و كتێبەكە قەبارەی A4و لە 472 لاپەڕە پێكهاتووەو یەكەم بڵاوكراوەی دەزگای كەڤاڵە".
لەكۆتا بەشی راپۆرتەكەدا هاتووە كە ئەم كتێبە ناوی هونەرمەندانی پارێزگای هەولێری تیایە، بەو مانایەی هونەرمەندانی "هەولێر، كۆیە، مەخموور، مەسیف- سڵاحەدین، سۆران" لەخۆگرتووەو لەو مەراسیمەدا بە شێوەیەكی شایستە بەسەر هونەرمەندان دابەش دەكرێ".
Top