سیروانی كه‌شكۆڵ به‌هۆڵه‌ندی رۆڵ ده‌بینێت
ئه‌م شانۆیه، موتوربه‌کراوی درامای (ماکبپ)ی ولیم شکسپیره، كه تیایدا هه‌ره‌سپێهێنانی یاری هه‌ره‌می و وه‌ستای ساخته‌کاری (مادۆف)ی ئه‌مه‌ریکییه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه شانۆییه‌که ناوی (ماکمادۆف)ه.
شانۆییه‌که، باس له‌چاوچنۆکی و برسێتی ئه‌کات، که هۆکاربوون بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا له‌ئارادایه، ماکمادۆف باس له شانشینی بانکه‌کان ده‌کات، که له پاره‌و هێز پێکهاتوون و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ (سه‌رمایه‌داره‌کانی بانک).. بازرگانه‌کانی بۆرسه به مستێکی پۆڵایین ژیانی ئه‌وانه‌ی ژێرده‌ستیان کۆنترۆڵ کردووه، تاکو ئه‌و ساته‌ی قه‌یرانی دارایی بنچینه‌ی مه‌مله‌که‌ته‌که ئه‌وروژێنێت.
ئه‌م شانۆگه‌رییه سیانزه دیمه‌نه، به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕیی، به‌ڵام تاکو بڵێی خوێناوی نمایش ده‌كرێت، تاکو ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ڵکه‌که نامرۆییانه ره‌فتارده‌که‌ن بۆ شکاندنی برسێتییان.
له‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ی تیپی شانۆیی (دره‌نگ)، هونه‌رمه‌ند (سیروان جه‌مال) که یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م تیپه، رۆڵی یه‌کێک له‌کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م شانۆییه ده‌بینێت.
پێشتریش، سیروان جه‌مال به‌شداری له چوار شانۆگه‌ریی دیكه‌دا كردبوو له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ کاری نواندندا، کاری دیزاینی دیکۆریش بۆ ئه‌م تیپه ده‌کات.
له‌م شانۆگه‌رییه‌دا که ماوه‌ی مانگێکه پێشکه‌شده‌کرێت، له ڕۆژی 26-10-2011 تا 27-11-2011 به‌رده‌وام ده‌بێت له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه: