هاواری بێدەنگ لە لەندەن

هاواری بێدەنگ لە لەندەن
فیلمی دیكۆمێنتی هاواری بێدەنگ لە ئامادەكردن و دەرهێنانی ئەمیر تەها بەشداری خولی حەوتەمی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن دەكات، كە بابەتی فیلمەكە سەبارەت بەو ئافرەتانەیە كە هەوڵی خۆسوتاندن دەدەن لەبەر هەبوونی گرفتی كۆمەڵایەتی".
لە لێدوانێكی تایبەتدا ئەمیر تەهای دەرهێنەر گوتی"لەم فیلمەدا دیدار لەگەڵ ئەو ئافرەتانە كراوە كە لەبەربوونی كێشەی كۆمەڵایەتی خۆیان سوتاندووە و كەوتونەتە نەخۆشخانە، لە فیلمەكەدا هۆكاری ئەم دیاردە كوشندە كۆمەڵایەتیە خراوەتە روو و سەرجەم ئەو كەسانە پەشیمانی خۆیان دەردەبڕن بۆ ئەو كارەساتەی بەسەریاندا هاتووە و دەرەنجامیش خانەوادەكەی تێكچووە و منداڵەكان یان بێ دایك بوونە یان بە ناچاری دەبێ لەگەڵ دایكێك بژین كە رووخساری سوتاوە و ناحەز بووە".
شایانی باسە ماوەی فیلمەك 16 خولەكەو هەریەك لە "بلال شاكر، ئەمیر تەها، ئیبراهیم عەدنان، سامی كاكە" وەك وێنەگر لەكارەكە بەشدارن و جانۆ رۆژبەیانی كاری مۆنتاژی فیلمەكەی كردووەو پێشتریش ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی ئۆبسكۆرای وڵاتی پۆڵەندا بەشداری كردووەو لە فێستیڤاڵی بابلیش خەڵاتی مۆنتاژی پێ بەخشراوە".
Top