میلا شەڕی دەست پێكرد
جۆڤۆڤیتش له‌م باره‌یه‌وه وتی: ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه ئه نجامی ده‌دات كارێكی بێ مانا و مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه، چونكه هه‌وڵ ده‌ده‌ن فیلمه‌كه هه‌ره‌س پێ بهێنن و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پروپاگه‌نده‌یه‌كی گونجاو و شایه‌نی بۆ بكه‌ن. میلا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتی: ئه‌و شه‌وه‌ی فیلمه‌كه له ئه‌مریكا نمایشكرا كه‌س ئاگادار نه‌بوو له‌وه‌ی كه‌ی و له چ هۆڵ و شارێك نمایش ده‌كرێت، بۆیه پێموایه كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێ فیلمه‌كه زینده به چاڵ بكات و نایه‌وێت فیلمه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه ئه‌م كۆمپانیایه بڕێكی زۆر پاره‌ی له فیلمی (Twilight) ده‌ست كه‌وت بۆیه وه‌ك پێشوو وره و توانای كار كردنیان نه‌مایه و نایانه‌وێ خۆیان به فیلمی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن یاخود بچن ریكلام و پروپاگه‌نده بۆ فیلمی تر ئه‌نجام بده‌ن له كاتێكدا قازانجێكی ماددی زۆریان ده‌ستكه‌وتووه له فیلمێكی تر. شایه‌نی وتنە كۆمپانیای به‌رهه‌مێنه‌ری فیلمه‌كه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تبار كردنه‌ی میلا.