نزار سه‌لامی به (ئاكامی نهێنیه‌كان) باس له توندوتیژی ده‌كات
له باره‌ی ئه‌م زنجیره درامایه و رۆڵی تێیدا هونه‌رمه‌ند نزار سه‌لامی له پێوه‌ندییه‌كیدا له‌گه‌ڵ گوڵان باسی له ورده‌كاریه‌كانی كرد و گوتی: له‌م درامایه‌دا من رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌یه كه له ده‌رهێنانی سالار سولتانییه و باس له دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌ت ده‌كات له كوردستان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری ناودار به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن له‌وانه شه‌ماڵی عه‌به ره‌ش، ته‌لار هیرانی و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه.
نزار سه‌لامی كه پێشتریش رۆڵی پاڵه‌وانی له چه‌ند فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا بینیوه ده‌ڵێ: ئه‌م درامایه له 10 ئه‌ڵقه پێكدێت و بریتییه له چه‌ند چیرۆكێكی راسته‌قینه كه كراوه‌ته دراما، رێكخراوێكی ئه‌مریكی كه له بواری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان كار ده‌كات ئه‌م كه‌یسانه‌یان كۆكردۆته‌وه و سالار سولتانی وه‌ك سیناریۆ دایڕشتۆته‌وه و دواتریش هه‌ر خۆی كار ی ده‌رهێنانیشی بۆ كردووه.