لۆپێز له‌به‌ر ئه‌نتۆنی نه‌گریاوه
زۆر له ئاماده‌بووان ئه‌م گریانه‌ی لۆپێزیان بۆ كاریگه‌رییه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له مارك ئه‌نتۆنیی هاوسه‌ری لێكدایه‌وه، به‌ڵام جنیڤه‌ر به توندی ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: من به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌نتۆنی نه‌گریاوم، به‌ڵكو بۆ وێنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ جمكه‌كانم گریام كه له كاتی گۆرانی وتنمدا له‌گه‌ڵ ریكلامی (Gucci) له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی گه‌وره نمایش ده‌كرا، ئه‌م وێنه‌ی زۆر كاری تێ‌كردم و خۆم بۆ نه‌گیرا كه به‌رده‌وام سه‌یریان بكه‌م بۆیه ناچار بووم له شانۆكه بچمه ده‌ره‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌م وێنه‌یەی كه بۆ لۆپێز و دوو جمكه‌كه‌ی گیراوه تایبه‌ته به ریكلامێكی (Gucci) و ئه‌م ریكلامه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه لای لۆپێز بۆیه له كاتی بینینیاندا خۆی بۆ نه‌گیرا و ته‌خته‌ی شانۆ‌ی جێهێشت.