سەرنجراكێشترین ئافرەت

سەرنجراكێشترین ئافرەت
گوڤاری (گلامۆر)ی فەرەنسیی تایبەت بە هەواڵی هونەرمەند و كەسایەتییە بەناوبانگەكان، كۆرتنی كۆكسی ئەكتەری ئەمریكی وەك سەرنجڕاكێشترین ئافرەتی سینەماكار هەڵبژارد.
هەڵبژاردنی كۆكس بۆ وەرگرتنی ئەم نازناوە بەشێكی زۆری بۆ دەركەوتنی كۆكس بە جلێكی رەشەوە دەگەڕێتەوە كە بووە مایەی راكێشانی سەرنجی ئەو كەسانەی لە ئاهەنگێك ئامادە بوون كە چەندین ئافرەتی دیكە تێیدا بەشدارن.
شایەنی گوتنە كۆرتنی كۆكسی تەمەن 36 ساڵ سەرەتا وەك نمایشكارێكی جلوبەرگ دەستی پێكرد دواتر وەك پیشەگەر رووی لە سینەما كرد و بەناوبانگترین فیلمەكان بریتین: كێڵگە شێتەكە، سكریم4، سكریم5.
Top