جیسیكا داوای یەك ملیۆن دۆلار دەكات

جیسیكا داوای یەك ملیۆن دۆلار دەكات
ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی جیسیكائەلبا داوای بڕی یەك ملیۆن دۆلاری كرد وەك قەرەبوو لە كۆمپانیایەی بەرهەمهێنانی كەرەستەی جوانكاری و گرنگیدان بە جوانكاری لە بری بەكارهێنانی ناوی وەك پروپاگەندەیەك بۆ بەرهەمێكی نوێی. كۆمپانیاكە بێ ئەوەی مۆڵەت لە جێسیكا وەربگرێت وێنەكەی بەكارهێناوە لەسەر بەرهەمێكی نوێیان كە تایبەتە بە دابەزاندنی كێشی لەش بەو مەبەستەی ئافرەتان زیاتر ڕووی تێبكەن، هەر لە داوكارییەكەی جیسیكادا هاتووە كە لەسەر یەكێك لە پۆستەرەكان نووسراوە ئەم بەرهەمە هۆكاری سەرەكی رێكی لەشی جیسیكایە دوای چەند مانگێك لە دوو گیانی، هەروەها كۆمپانیاكە لەسەر ویب سایتی تایبەتی خۆیان ناو و وێنەی جیسیكایان لە شوێنی ناوداران داناوە كە رای خۆیان دەربارەی بەرهەمەكانی كۆمپانیاكە نووسیوە. ماڵپەری (TMZ)ی هونەری لەم بارەیەوە رایگەیاند كەوا جیسیكا جگە لە یەك ملیۆن دۆلار داوای بەشێك لە قازانجەكانی كۆمپانیاكەش دەكات.
Top