سیریل: ئهگهر توانای دهنگیم باش نهبێت، دهبمه نمایشكاری جلوبهرگ
ئا:خەلیل بلەیی
سیریل ناوی تهواوی (سروه)یه، بهڵام لەنێو خانەوادەكهی هەر لەمنداڵییەوە بە سیریل بانگیان كردووه بەتایبەت لەلایەن باوکی كۆچ كردووی، دواتر كهسهردانی دهرهوهی وڵات دهكات و له سوید نیشتهجێ دهبێت بهیهك جاری ناوی خۆی دهكات به « سیریل». سیریل زیاتر دهڵێت «یهكێك له هیواو ئاواتهكانم لهمنداڵی بریتی بوو لهمۆسیقا و گۆرانی، بهڵام بەداخهوه مەرگ رێی پێنەدا باوکم ببینێت كه یەکێک لە ئاواتە جوانەکانم هاتۆته دی، چونكه بەر لە ٢ ساڵ باوکی خۆشهویستم ماڵئاوایی لە ئێمەو لەژیان کرد. لهبارهی ئهوهی لهبواری هونهریهكهوه تاچهند پشت به خۆ نمایشكردن و جوانی دهبهستێت، سیریل ووتی «لای ئێمە زۆر شت تێکەڵ دەکرێت، رەنگە ئەمە کەم تا زۆر لەناو نەتەوەکانی تریش هەبێت، کە هەندێك کەس هەوڵ بدەن هونەر بەکاربهێنن بۆ خۆ نمایش کردن و لەڕێی ئەو نمایشەوە نەشازی دەنگ و کەمی توانای وتن بشارنەوە، بەڵام ئەوە شتێکی کاتی دەبێت و بەردەوام نابێت، بۆیە باشتر وایە ئەو کەسانە بزانن هونەرێکی تر هەیە ئەوان خۆیانی تیا بدۆزنەوە پێویستی بەدەنگیش نییە تا لەدواجاردا ناسازی دەنگیان ئیحراجیان بکات، ئەوان دەتوانن بە هونەری نواندن یان هونەری نمایشکردنی جوانکاری خۆیان خەریک بکەن، لەوکاتەدا تەنها توانای نواندن و جوانییەکەیان بەس دەبێت بۆیان، سیریل پێشی وایه كه هونەری گۆرانی وتن توانای وتن و یاریکردنی دەنگی لەگەڵ وشەكانی دەوێت، دهڵێت « ئەوەی بیەوێ خۆی بەگۆرانی وتن نمایش بکات و توانای نەبێت لەوتن و دەنگدا هەرچی بکات شتێکی کاتیە و دەڕوات. سیریل ئهوهشی ڕوونكردهوه كه پشت دهبهستێت بە تێگەشتنی خۆی و جێگرتنی ئەو وشانەی کە دەیڵێت لەرۆحیدا و به توانای دەنگی خۆی هونەر دەکات و گۆرانی دەڵێت، نەک خۆ نمایشکردن، دهشڵێ، ئەگەر هاتمە بڕوا توانای دەنگیم نییەو حەزیشم بە خۆنمایشکردنە ئەوە دەچمە بواری نمایشی جلوبەرگ یان تکا لە کۆمەڵێك دەرهێنەر دەکەم لە نواندندا بەشداریم پێبکەن و لەخولی نواندندا خۆم رادەهێنم و خاڵی لاوازی نادەمە دەستەوە، وەک ئەوانەی کە توانای دەنگیان نییەو گۆرانیش دەڵێن، بەڵام ئەوەش وەک روخاندنی ئەوانە ناڵێم، تەنها پێشنیاری منە بۆ ئەوان کە دەتوانن لەبوارێکی تر ئەستێرەبن، ئەگەرنا حەزیان بۆ وتنی گۆرانی و هاتنە پێشەوە لای من جێگای رێزو پێزانینەو وەک ژنێکیش ستایشی ئەو هاتنە پێشەوەیان دەکەم.
سیریل دهربارهی ئهو گۆرانییهی كه به هاوبهشی لهگهڵ ئالان عومهر وتویهتی ئهوه دهخاتهڕوو كه خۆیی پهیامێكی تایبهتیان ههبوو لهو گۆرانییهی بۆ كوردستانیان وت و دهڵێت « چونكه ئەو کاتەی ئەو گۆرانییە وترا کاتێکی ههستیار بوو، کوردستان لەسەر لێواری شەڕ بوو، چ شەڕێک؟ شەڕی خۆ کوژی، راست نییە بڵێین هەستمان بەمەترسی شەڕ نەکردووە، ئەوکاتە ئەوە دەبینرا لەکوردستان، جەرگ سوتانی دایک بۆنی دەگەیشتە رۆحی ئێمە لە دوورەوەی وڵات، هونەرمەند ئالان عومەر پەیوەندی پێوەکردم ئەو نائارامتر دیار بوو لەمن، وتی تێکستێکم نووسیوە دەمەوێ داوا بکەین یان تکا لە سیاسییەکان بکەین کە جارێکی تر جەرگی دایکانی ئەو وڵاتە نەسووتێنن، من وتم با تێکستەکە ببینم، کە بینیم راستی جێی سەرنج بوو هەستمکرد ئالان لەو تێکستەدا ئەو هاوارە دەکات کە رۆحی من دەیکات بۆ ئاشتی و هەموو شەڕکەرەکانیش بەدڵسۆزی وڵات ناو دەبات و تەنانەت پەنای بۆ بریندارکردنی ئەوانیش نەبردووە، بۆیە رەزامەند بووم و هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر دیارە کە ئەویش تێکست و گۆرانییەکەی بۆ ئەوکاتە پێ پێویست بووە، ئاوازێکی جوان و شایەنی بۆ دانا و تۆمارمان کرد، واتە دەکرێت بڵێین جیا لەوەی کە تێکستی ئالان عومەرە، بەڵام هاوارێکی دڵسۆزانەی هەڵکەوت زاهیر، ئالان عومەر، سیریل و ئەو بەڕێزانەیە کە لەتۆمارکردنی ئەو بەرهەم بەشدارو هاوکارمان بوون بۆ ئاشتی، پەیامی ئێمە بوو بۆ ئەوان کە پێیان بڵێین بێزارین لەشەڕ لە کوشتن لەیەک سڕینەوە، تکایە تکا ئاشتی و ئاشتیمان دەوێت.