شێرزاد نانه‌كه‌لی: كه‌سانێك هەن هونه‌ری كوردییان شێواندووه‌

شێرزاد نانه‌كه‌لی: كه‌سانێك هەن هونه‌ری كوردییان شێواندووه‌
هونه‌رمه‌ندی لاو شێرزاد نانه‌كه‌لی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ری كوردی ده‌كات و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و لێره‌ و له‌وێش به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر كاری هونه‌ری، ماوه‌یه‌كه‌ به‌ سه‌ردان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان و خه‌ریكی خۆ ئاماده‌ كردنه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ، له‌ پێوه‌ندییه‌كدا چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی كرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی داینه‌وه‌.

ئا:بەهرەسدیق



* به‌رهه‌مه‌كه‌ت چی به‌سه‌ر هات؟
لەراستیدا یەك تراكمان تۆمار كردووە ئەوانی تریش لە ئاییندەدا تۆمار دەكەین.
* دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ لە دووره‌ وڵاتی، ئاستی هونه‌ری كوردیت چۆن بینی؟
- تارادەیەك من گەشبینم بە پێشكەوتنەكانی هونەری كوردی.
* له‌ ئه‌وروپا هونه‌رمه‌ند خۆی پێده‌گه‌یه‌نیت یان حكومه‌ته‌ هاوكاری و پاڵپشتی ده‌كات؟
-نەخێر هونەرمەند خۆی خۆی پێ دەگەیەنێت حكومەت هاوكاری ناكات.
* كه‌واته‌ بۆچی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ زۆر داوای هاوكاری له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟
-لەبەر ئەوەی یاساییەك نییە بۆ پاراستنی مافی هونەر و هونەرمەندان لە كوردستان بۆیە ئەركی حكومەتە هاوكاری هونەرمەندان بكات، بە‌ڵام ئەگەر یاسایەكی تایبەت هەبێت كە مافی هونەرمەندان بپارێزێت ئەو كات ئەركی حكومەت نابێت.
* هۆكاری نه‌بوونی یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ چییه‌ و كێ لێی به‌رپرسه‌ به‌ پله‌ی یه‌ك ؟
- حكومەتی هەرێم و پەرلەمان دواتر وەزارەتی رۆشنبیری تا ئێستا نەیان توانیوە یاسایەك دابنێن تا هونەرمەندان زەرەرمەند نەبن.
*ئه‌ی سەبارەت بە هاووڵاتی پێتوانییه‌ ئێستاش كەلتوری كۆن و بۆچوونی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان نه‌گۆڕاوه‌ ؟
-لەراستیدا هونەر حەزە و هەر كەسێك بەجۆرێك لێی دەڕوانێت بۆ نموونە گەنجێك پێدەگات و گۆرانی دەڵێ ناتوانی گۆرانی كۆن بڵێ من بەش بەحاڵی خۆم گۆرانییە كۆنەكانیش دەڵێم ئەمەش پشت راستكردنەوەیە بۆ ئەوەی ئاگام لەرابردووی خۆمە.
*جیاوازی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندان له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌‌ چین؟
-تەنها یاسایەك بۆ هونەرمەندان هەبێت لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك كاری هونەری بەڕێوە بەرێت كۆپی نەمێنێت گرفتی هونەرمەندانی كورد تارادەیەكی زۆر كەم دەبێتەوە.
*هاوسه‌ره‌كه‌ت راگه‌یاندنكاره‌ تۆش هونه‌رمه‌ند، هیچ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شتان نییه‌؟
-بێگومان لەبەرنامەم دایە ئێستا بیرۆكەم بۆ داڕشتووە، ئەم بەرنامەیەی ئێمە بۆ هەر تیڤیەك بێت پێویستە جۆری دیكۆرو شێوەی بەرنامەكەی بەدڵ بێت ئێمەش ئامادەین ئەم كارە بكەین هەموو كارەكانیش بە شێوەیەكی پرۆفیشیناڵ دەبێت.
* باسمان له‌ راگه‌یاندن كرد وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك میدیای كوردی چۆن ده‌بینی به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ هونه‌رمه‌ندان؟
- بەشێوەكی گشتی خراپ نییە، بەڵام پێویستیمان بە تیڤی تر هەیە لە بواری گۆرانی و میوزیك.
* ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵانه‌ به‌ كاری خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون؟
- من ناڵێم پێ هەڵنەستاون، بەڵام هەر كەمە بۆ میوزیك و گۆرانی هەرچەندە كەناڵی تایبەت بە میوزیك ز گۆرانیمان هەبێت باشترە و كاری باشتریش بۆ هونەرمەندان دەكرێت.
*پێتوایه‌ گرفته‌كانی ئێستای هونه‌ری سیستمه‌كه‌ لێی به‌رپرسه‌ یان كه‌سانێك به‌ میزاجی تایبه‌تی خۆیان كار ده‌كه‌ن؟
-دەتوانم ئەوەی دووەمیان هەڵبژێرم بەداخەوە هەندێك كە‌س هەن بەمیزاجی خۆیان كار دەكەن ئەوەی كە مەبەست بێت هاوكاری دەكات و ئەوەی تریش هیچ.
* ئایا له‌ كوردستان هه‌ست ده‌كه‌ی كه‌ جۆرێك له‌ جیاوازی و نادادپه‌روه‌ری هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان؟
- لەراستیدا هەیە بەس هەندێك كەس هونەری كوردیان شێواندووە و هەندێكیان زۆر بە دڵسۆزی كار دەكەن
* تۆ و گوڵاڵه‌ هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن؟
- بێگومان ئەو زۆر هاوكاریم دەكات منیش بەهەمان شێوە كەواتە هەردووكمان تەواوكەری یەكترین.



Top