(دەنگە نەبینراوەكان)ی كوردستان لە ئەستەنبول

(دەنگە نەبینراوەكان)ی كوردستان لە ئەستەنبول
لە دوای بەشداری كردنی لە چەند فیستیڤالێكی نێودەوڵەتیدا، فیلمی دەنگە نەبینراوەكان لە سیناریۆ و دەرهێنانی نوسەر و سینەماكار فەرزین كەریم بریارە بە نوێنەرایەتی كوردستان لە بەشی پێشبڕكێی بیست و سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەستەنبۆل بەشداری بكات كە لە رۆژانی 23 تا 30 ئەم مانگە بەرَێوە دەچێت.
لەم بۆنە سینەماییەدا، ئەم فیلمە بڕیارە لە دوو جار ئەكران بكرێت. جاری یەكەم كاتژمێر 15لە رۆژی 28/11و جاری دووەمیش لە كاتژمێر 17لە رۆژی 30ی ئەم مانگە نمایش دەكرێت.
ئەم فیلمە لە بەرهەمهێنانی دەرهێنەر خۆیەتی و، وێنە گرتنی لە لایەن سالم سەڵەواتی و كاری مۆنتاژی تۆفیق ئەمانی ئەنجامی داوە و نواندنی هەر یەك لە هونەرمەندان رۆژان حەمە جەزا و سەربەست رەزایە.
شایانی باشە، فیلمی دەنگە نەبینراوەكان لە رۆژانی یەك تا شەشی ئەم مانگە هەر بە ناوی كوردستان بەشداری لە خولی ئەمساڵی فیستیڤاڵی ئەلتەرناتیڤ لە ولاتی رۆمانیا كرد. هەروەها بڕیارە لە مانگە دوانزدەی ئەم ساڵدا بەشداری لە بیست و چوارەمین خولی فیستیڤالی پارامۆنتی تەكساس لە ئەمریكا بكات، سەرەڕای چەند فیستیڤاڵێكی دیكە.
Top