فێستیڤاڵی كورته فیلمی دژ به توندوتیژی ئه‌نجامده‌درێت
ناسر حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ما له‌وباره‌یه‌وه له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پار یه‌كه‌م فێستیڤاڵی كورته فیلم بۆ توندوتیژی دژ به مێینه ئه‌نجامدرا، ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر داوای وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دووه‌مین فێستیڤاڵی كورته فیلمی توندوتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش له‌هه‌ر سێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی سینه‌ما سیناریۆمان بۆ هاتبوون كه له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان سیناریۆمان پێشكه‌شكرا.
وتیشی: سه‌رئه‌نجام توانیمان له‌كۆی سیناریۆ پێشكه‌شكراوه‌كان 14 سیناریۆ هه‌ڵبژێرین، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌سیناریۆی كورته فیلمی ده‌رگا داخراوه‌كان له‌ده‌رهێنانی ده‌وه‌ن نه‌وزادو كورته فیلمی كچه رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌نووسینی ڤان فارس جاف و ده‌رهێنانی ئاواز ئه‌حمه‌د، سیناریۆی خونچه له‌ده‌رهێنانی جوانه سه‌عید، سیناریۆی فرمێسكی تارا له‌ده‌رهێنانی سۆلاڤ شه‌یدا، سیناریۆی له‌وكاته‌دا له‌ده‌رهێنانی سه‌رده‌شت جه‌لال، سیناریۆی فۆكس له‌ده‌رهێنانی رێكان ئه‌حمه‌د، سیناریۆی برِانی په‌یوه‌ندی له‌ده‌رهێنانی ئومێد راستبین، سیناریۆی داڤ له‌ده‌رهێنانی نه‌شوان محه‌مه‌د ساڵح، سیناریۆی باوكه‌كانم له‌ده‌رهێنانی بڕوا عه‌تا، سیناریۆی ماسی گره‌كان له‌ده‌رهێنانی حوسێن سێودین، سیناریۆی برێشك له‌ده‌رهێنانی سه‌ربه‌ست ره‌زا گه‌رمیانی، سیناریۆی لێره‌وه مه‌یه له‌ده‌رهێنانی وریا غه‌ریب.
PUKmedia