(موحسین عه‌بدوڵڵا) بۆچی برِیاری داوه ئه‌لبومی گۆرانی به‌رهه‌م نه‌هێنێت؟!
له ده‌ستپێكی ئه‌و لێدوانه‌ی دا (موحسین) گوتی : "هۆكاری نه‌بوونی به‌رهه‌می تازه‌م له‌و چه‌ند ساڵه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، من له یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانیمدا پاره‌یه‌كی زۆرم له به‌رهه‌م هێنانی دا خه‌رج كرد، بۆیه ناكرێ هونه‌رمه‌ند له سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌لبوم به‌رهه بهێنێت و پاشان نه‌بێته خاوه‌نی هیچ".
ئه‌و گۆرانیبێژه هه‌روه‌ها گوتیشی : "من له بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومدا توانیم سه‌ركه‌وتنێكی باش و به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنم، ئه‌لبومه‌كه‌م به هاوكاری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك توانیم بهێنمه بوون له‌وانه هاورِێ و هونه‌رمه‌ند (زیاد ئه‌سعه‌د) له كۆی (7) گۆرانی ئه‌لبومه‌كه‌م (5) گۆرانی ئاواز و هۆنراوه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردم، جگه له‌وانیش (دیده‌ن قادر توانا) و چه‌ند كه‌سێكی دیكه سوپاسیان ده‌كه‌م".
ده‌رباره‌ی هه‌بوونی به‌رهه‌می تازه (موحسین عه‌بدوڵڵا) ئاشكرای كرد و گوتی : "من برِیارمداوه تاوه‌كو ره‌وشی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوم به‌و شێوه‌یه بێت له‌كوردستان، بیر له به‌رهه‌م هێنانی سیدی ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا خه‌ریكی ئه‌وه‌م گۆرانییه‌ك به‌شێوه‌ی "سینگل" تۆمار بكه‌م و پاشن كاری كلیپی بۆ به ئه‌نجام بگه‌ینم، جگه له‌وه‌ش خه‌ریكی كلیپ كردنی گۆرانییه‌كی ئه‌لبومی پێشووترم، به ناوی (كێت خۆشده‌وێ) به نیازم كاری كلیپی ئه‌و گۆرانییه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو بێت و بڵاوی بكه‌مه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی دا هونه‌رمه‌ند (موحسین عه‌بدوڵڵا) ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری بۆ كوردستان، گوتی : "له ئێستادا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌سه‌ردان گه‌رِامه‌ته‌وه بۆ كوردستان، جارێ برِیاری هاتنه‌وه‌م نه‌داوه به یه‌كجاری، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌رِێمه‌وه بۆ وڵاتی نه‌روێژ خه‌ریكی ئیش كاری خۆم ده‌بم له‌و وڵاته، به‌ڵام ئاواته خوازم رۆژێك له رۆژان به‌یه‌كجاری بگه‌رِێمه‌وه له وڵاتی خۆم ژیان به‌سه‌ر ببه‌م".