(گه‌زیزه عومه‌ر) دوای (موختار و ژنانی گه‌رِه‌ك) ئایا زنجیره دراماكه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟!
ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره تازانه‌ی له لێدوانێكی تایبه‌ته‌دا (گه‌زیزه عومه‌ر)ـی هونه‌رمه‌ند راگه‌یاند : "له ئێستادا له‌گه‌ڵ هاوكارانم له تیپه‌كه‌م تیپی (هاورِێیانی گه‌زیزه) خه‌ریكی ئاماده‌كاریین بۆ به‌رهه‌م هێنانی شانۆگه‌رییه‌كی تازه، له ئێستادا رۆژانه خه‌ریكی پرۆڤه كردن و ئاماده‌كاریین".
گوتیشی : "ئه‌و شانۆگه‌رییه له ژێر ناوی (موختار و ژنانی گه‌رِه‌ك)ـه، خۆم كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌ینم، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌هاوكاری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی سلێمانی به‌رهه‌م ده‌هێنین".
ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆییه (گه‌زیزه) روونیشی كرده‌وه : "ئه‌و شانۆگه‌رییه شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدی ئامێزه، باس له كێشه‌و گرفته‌كانی ئێستای ناو كۆمه‌ڵگای كوردیی ده‌كات، به تایبه‌تی ناوه‌رۆكی ده‌قی شانۆگه‌رییه‌كه باس له گرفت و نه‌هه‌ماتیه‌كانی ئافره‌تی كورد ده‌كات، پێنج كه‌سایه‌تی ئافره‌ت و پیاوێك رۆڵی سه‌ره‌كی شانۆگه‌رییه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، كه پێكهاتوون له (رۆشنا محه‌مه‌د، دیاری عومه‌ر، رۆزا ئومێد، به‌یان عه‌لی، بنار نه‌جمدین، نه‌هرۆ ساڵح ده‌لۆیی) ".
بۆ كاتی نمایش كردنی ئه‌و شانۆگه‌رییه، شانۆكار (گه‌زیزه عومه‌ر) گوتیشی : "به نیازین له ناوه‌رِاستی ئه‌م مانگه نمایشی یه‌كه‌می له شاری سلێمانی بۆ ئه‌نجام بده‌ین، ماوه‌ی نمایشه‌كه‌یش له وانه‌یه (7) رۆژ بخایه‌نێت، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر زیاتر بێت و ئاماده‌یی بینینی شانۆگه‌ریه‌كه‌یان هه‌بێت، له‌وانه‌یه كاته‌كانی نمایش درێژتر بكه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی نمایشه‌كانی له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، سه‌رۆكی تیپی هونه‌ری "هاورِێانی گه‌زیزه" گوتی : "له به‌ر ئه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه باس له واقیعی ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات، پێمان باشه له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان نمایشی بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر كۆمپاینایه‌ك سپۆنسه‌ری ئه‌و كاره شانۆییه بكات، ئاوا بێ دوو دڵی شانۆگه‌رییه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی بۆ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی درامیش كرد، كه بۆ یه‌كه‌م جاره ئافره‌تێكی هونه‌رمه‌ند كاری ده‌رهێنان بۆ درامایه‌ك ده‌كات، (گه‌زیزه عومه‌ر)ـی هونه‌رمه‌ند له‌مباره‌یه‌وه‌ش گوتی : "دوای ئه‌و كاره شانۆییه بیرۆكه‌ی زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنیم له ژێر ده‌ست دایه به ناوی "هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵمێش"ـه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ناخی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه، به بیرۆكه‌ی هاوچه‌رخانه كاری سیناریۆ و ده‌رهێنانم بۆ ئاماده كردووه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره ئافره‌تێك له كورد كاری سیناریۆ و ده‌رهێنان ئه‌نجام ده‌دات بۆ زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی".
هه‌ر ده‌رباره‌ی زنجیره درامای "هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵمێش" ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده گوتی : "ئه‌و زنجیره درامایه به شێوازێكی چاك و سه‌رده‌میانه ئاماده‌م كردووه، له (30) ئه‌ڵقه پێكهاتووه، له ئێستادا بۆ ئه‌و كاره‌ش چاوه‌رِێی سپۆنسه‌ری یه‌كێك له كۆمپانیانم، ئینجا ده‌ست ده‌كه‌ین به كاری وێنه‌گرتنی، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیمان به چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه كردووه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و درامایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وه‌ڵامدا گووتویانه بودجه‌مان نیه!، بۆیه ناچارم داوای سپۆرنسه‌ر له یه‌كێك له كۆمپانیاكان بكه‌م، چونكه من وه‌ك خۆم و تیپه‌كه‌م بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و زنجیره درامایه هیچ داواكاریه‌كمان ئارِاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری نه‌كردووه و ناشیكه‌م، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌و درامایه به‌رهه‌م بهێنین و پێش كه‌شی بینه‌رانی بكه‌ین".