موهەنەد دەبێتە پالەوانی بۆكسێن

موهەنەد دەبێتە پالەوانی بۆكسێن
كیفانش تاتیلوج_ی ئەكتەری توركی ناسراو بە مەهەنەد لەئێستادا لە خۆئامادەكردندایە بۆچوونە ناو كەژاوی زێرینی هاوسەرییەوە ئەمەش دوایئەوەی بریاری دا لەگەل ئازرا سالی 2002 شاجوانی جیهان بووە سەرچاوە هەوالیەكانیتوركیا ئەوەیان راگەیاندووە كە خێزانی موهەنەد بەشێوازێكی باش پێشوازیان لەئازرا ئاكین كردووە
چاوی كامێراكان توانییان چەند وێنەیەكی هەردوو هاوسەریتازە بگرن لەكاتێكدا لە ڤێلا نوێیەكەی موهەنەد_دا بوون ئەمەش پێش ئاشكراكردنیهەوالی هاوسەر گیریان لەلایەكی ترەوە لە ئێستادا موهەنەد لەخۆئامادە كردندا بووەبۆبەژداری كردن لە زنجیرە درامایەكی تەلەفزیۆنیدا كە تیایدا رۆلی پالەوانێتی یاریبۆكسێن دەبینێت لە ئێستادا سەرقالی مەشق و راهێنانێكی چرو پرە تاكو بتوانینئەو رۆلە بەشیئَوەیەكی باش ببینێت.
Top