سەمیر غانم: كە هاتمە كوردستان زۆرم خۆشویست

سەمیر غانم: كە هاتمە كوردستان زۆرم خۆشویست
سەمیر یوسف غانم هونەرمەندی كۆمیدی عەرەب لە 1937 لەدایك بووە لەگەڵ هوەنەرمەند دەلال عەزیز ژیانی هاوسەری پێك هێناوە خاوەنی دوو كچن دینا و وئەمەل كە ناسراوە بە ئیمی .سەمیر غانم سەرەتای ژیانی هونەری لەگەڵ گرووپی ڕووناكی شانۆ دەست پێكردووە كە لەزانكۆی ئەسكەندەریە لەلایەن قوتابیانەوە دروست كرابوو، هەروەها ئەندامی سەرەكی دەستەی دامەزراندنی ئەم تیپە بووە تا ساڵی 1970 بەردەوام بووە لەگەڵیان، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە كۆلێژی كشتوكاڵ. (متجوزون،رمەزان فوق البركان،24ساعە حب)لە بەناوبانگترین كارەكانین دواترین كاریشی شانۆگەری (تەرەلەم لەم)بو كەماوەی سێ ساڵە بەردەوامە ماوەی پێشووش لە شاری هەولێر نمایش كرا وپێشوازیەكی گەرمی لێكراو لەلایەن كۆمپانیای عادل موتەحیدەوە بلیتەكان بە خۆڕایی بوو .شایەنی باسیشە لە مانگی ڕەمەزان دەست دەكاتەوە بە پێشكەش كردنی بەرنامەی فتوت كە بەرنامەیەكی(تۆك شویە).
كاتێك كە ویستمان چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە بكەین زۆر خۆشحاڵ بوو، بەڵام بەهوی باری تەندروستی نەیتوانی زۆر لەگەڵمان بمێنێتەوە هەرچۆنێك بێت توانیمان لەكەوالیسی شانۆگەرییەوە تەرە بۆچەند ساتێك بیدوێنین سەرەتاش هەواڵی میسرمان لێكرد وتی: میسر زۆر باشە چاوتان ماچ دەكات سڵاوتان بۆ دەنێرێت لەلایەنی هونەریشەوە زۆر باشە هەروەك خۆیان ئەڵێن (زی الفل) سەبارەت بەكوردستانیش وتی: كوردستان مانگە، ڕۆژە، مرۆڤ شێت دەكات بە جوانییە بێ وێنەكەی و خەڵكە دڵفراوانەكەی بەو ئازادیەی كە هەیە كوردستان گۆناكانی لێوی پێئەكەنێت هەمیشە خەندە لە لێوەكانی دانابڕێت. سەبارەت بە شانۆگەریەكەی (تەرەلەم لەم) وتی: ئەم شانۆگەرییە لەبیرۆكەی خۆمە هەرخۆشم كاری دەرهێنانم بۆكردووە پاشان سەرجەم گۆرانی و ئاوازەكان خۆم دام ناون كارم بۆ كردووە تەنانەت هونەرمەندەكانیش خۆم پرۆڤەم پێكردوون هەوڵم لەگەڵ داون ئەدای ئەوانیش هەر ئەدای سەمیر غانمە. ماوەی سێ ساڵیشە لە میسر بەردەوامە ئەمڕۆش هێناومانەتە كوردستانی خۆشەویست خۆتان بە چاوی خۆتان كارەكەتان بینی ئیتر ئێوە دەزانن پەیامەكە گەیشت یان نا .پاشان لە كارەكانی من كومیدیان هەموو لەبەر ئەوەی هەست بە پێكەنینی بینەر ئەكەم كەواتە پەیامەكەم گەیشتووە، هیوادارم جارێكی تر بێمەوە كوردستان كارەكانی ترم پێشكەش بكەم، چونكە كە هاتمە ئێرە كوردم زۆر خۆشویست بۆیە ئەڵێم زۆرم خۆش دەوێن ئەمرم بۆیان هەروەها وتیشی لەژیانم ئافرەت زۆر بەلامەوە گرنگە گرنگترین شتە بەلامەوە، لە خواردنیش حەزم بە برژاوەكانە بە تایبەت ماسی. زۆر دڵخۆشم بەو ئازادیەی كە لە كوردستان هەیە بێ چاوینی بێت ئیشەڵا هەر بەردەوام بێت. كە ویستیشمان پرسیاری سیاسی لێبكەین ئامادە نەبوو وەڵامی هیچ پرسیارێكی سیاسی بداتەوە.وتی سیاسەت كاری من نییە.
Top