حەسەن شەریف لە هەڵسەنگاندنی گوڵاندا

حەسەن شەریف لە هەڵسەنگاندنی گوڵاندا
حـــەسـەن شەریف هەر لە سەرەتای كاری هونەرییەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات رێچكە و ستایلێكی تایبەتی بۆخۆی هەڵبژاردووە و لە قۆناغە جیاجیاكانی تەمەنیدا لەو رێچكەیە لای نەداوە، بگرە زیاتر پەرەی پێداوە و خزمەتێكی دیار و بەرچاوی بە هونەری كوردی كردووە، بۆیە لەم ژمارەیەدا بە پێویستمان زانی لە زاری كەسانێكی شارەزا لە بواری تێكست و ئاوازەوە هەڵسەنگاندێك بۆ كارەكانی بكەین.
خەسڵەتە پێویستەكانی هونەرمەندی تێدا بەدی دەكرێت
مامۆستای هونەرمەند دڵشاد محەمەد سەعید دەربارەی كاروانی هونەری هونەرمەند حەسەن شەریف دەڵێ: گۆرانیبێژی رەسەن پێویستە چەند تایبەتمەندییەكی هەبێت، لەوانە: دەنگێكی بەهێز، تەبەقەی بەرز و نزم، تۆنی خاوێن و گوێی موزیكی، كۆنترۆڵ كردنی دەنگ و نەبرەی رەنگاوڕەنگ، بەڵام نەبرەیەكی كۆنترۆڵ كراو.
ئەمانەی كە باسم كردن و زۆریش پێویستن بۆ هەر گۆرانیبێژێك كە بیەوێ سەركەوتوو بێت و ناوی بنێین هونەرمەند، ئەمانە هەموویان لە حەسەن شەریفدا بەدی دەكرێن، جگە لەمانە كە پەیوەستن بەلایەنی هونەرییەوە، لەلایەنی كەسایەتیش كاك حەسەن مرۆڤێكی كۆمەڵایەتی و تێكەڵاو و دوورە لە لەخۆبایی بوون (كە ئەمەیان خەسڵەتێكە زۆر زۆر پێویستە لە هەر هونەرمەندێكدا هەبێت، چونكە كەسایەتی هونەرمەند پێوەرێكە بۆ ئەوەی جەماوەر بڕیاری لەسەر بدات)، هەروەها هونەرمەندێكی خاوەن پرەنسیپە لە ژیانی خۆیدا، بۆیە من لە دڵەوە هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم لە ژیانیدا.
كاتی ئەوە هاتووە بەرهەمەكانی لە كوردستان تۆمار بكات
هونەرمەند جەمال محەمەد سەرۆكی تیپی مۆسیقای دهۆك دەڵێ: هەر لە سەرەتادا لەڕێگەی گۆرانی فۆلكلۆری و شۆڕشگێڕییەوە خزمەت بە هونەری كوردی بكات، شارەزایانە شیعر و ئاوازەكانی هەڵدەبژێرێت، ئەم هونەرمەندە چەندین ستایلی جیاجیای بەكارهێناوە و شارەزایی هەبووە لە هەڵبژاردنی هەر گۆرانییەك لەكاتی خۆیدا، ئەمەش تایبەتمەندییەكی كاك حەسەنە، بۆیە دەبینین لە بەرهەمەكانیدا ستایلی جیاجیا بەدی دەكرێت بە جۆرێك كە لەو رێچكەیە دەرنەچێت كە بۆی داناوە و ماندوبوونێكی زۆریش بە بەرهەمەكانییەوە دیارە، هەروەها یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی حەسەن شەریف ئەوەیە كە دەنگی مەودا و هێزێكی زۆری هەیە، هەر لەبەر ئەوە دەبینین توانیویەتی سەركەوێت بەسەر زۆر لە ئاستەنگەكان و داهێنان بكات دیسان ئەمەش بۆ زیرەكی و توانای كاك حەسەن دەگەڕێتەوە، لەلایەكی دیكەوە لە بواری مەوال و مەقام هەوڵیداوە مۆركی فۆلكلۆر و موزیكی كوردی بەسەر كارەكانییەوە دیار بێت، چونكە خاوەن دەنگێكی چیاییە كە دەگونجێت لەگەڵ فۆلكلۆری كوردی و خۆیشی هەوڵیداوە ئەمە بپارێزێت و ئەوەی لەبەرچاو گرتووە، لە هەموویشی گرنگتر ئەوەیە كە حەسەن شەریف توانیویەتی مۆركێكی تایبەت بدات بە گۆرانی كوردی بە جۆرێك ئەگەر كەسێك نەیبینێت دەزانێت ئەمە هی حەسەن-ـە، تەنیا تێبینیم لەسەر كارەكانی ئەوەیە كە زۆر لە كارەكانی لە وڵاتی توركیا ئەنجامداوە ئەویش لەوانەیە بۆ نەبوونی ئامێر و كەرەستەی پێویست بگەڕێتەوە، كە ئەوكات لە كوردستان نەبوون، بەڵام ئێستا كوردستان لە هەموو بوارێكەوە زۆر دەوڵەمەندە وەك ستۆدیۆ و ئامێر و موزیسیان، بۆیە هیوادارم لەمەودوا كارەكانی لە كوردستان ئەنجام بدات، چونكە بە تێپەڕبوونی كات لەوانەیە بە هەرشێوەیەك بێت مۆركێكی توركی بەسەر كارەكانییەوە هەستی پێ بكرێت بەتایبەتی ئەگەر موزیسیانەكان تورك بن و لەوانەیە وەكو ئێمە شارەزای فۆلكلۆری و موزیكی كوردی نەبن.
حەسەن ێی هەژی هندێیە ژیان و هونەرا وی د پەرتوكەكێدا بێتە بەڵاڤ كرن
شاعیر ئەدیب چەلكی كە چەند ساڵە دگەل حەسەن شەریفی چەند شولەك كرینە دەربارەی حەسەن شەریف دەڵێ :بێگومان نە یا بسەناهی و هێسانە کو مرۆڤ بکاریت هونەرێ هونەرمەندێ رێزدار حەسەن شەریف دچەند رێزکان دا بنرخینیت، لێ ئەگەر ب نەچاری بیت، ئەز دکارم گۆتنێن خوە ب کورتی لسەر ڤان تەوەران پارڤەکەم و ببێژم:
ئێك : وەك خەلکێ قەزا ئامێدیێ / پارێزگەها دهۆکێ و دەڤەرا بەهدینان:
ل کوردستانێ ب گشتی هونەرمەندێن رەوشەنبیر دکێمبوون. ئێك ژ هونەرمەندێن هەرێن رەوشەنبیرێن کوردستانێ، هونەرمەندێ نەمر تەحسین تەها یە، کو ئەو ئێکە ژ دامەزرینەرێن سترانا نوو یا کوردی ب گشتی و سترانا نیشتمانی بتایبەتی. ب دیتنا من حەسەن شەریف د دەڤەرا بەهدیناندا باشترین شاگردێ وییە و درێژەپێدانا رێبازێ وییە دهونەرێ سترانێدا، دگەل جوداهیێن تایبەتێن هەر ئێکی ژ وان. راستە کو کاك حەسەن وەك وی نەدەرچوویێ پەیمانگەها هونەرێن جوانە، لێ ل هەیاما کۆچبەریێ ل باکور، پاشی ل سوید ژی حەسەنی سەربوورا خوە ب پراکتیك و ب خاندنا بەردەواما پەرتوکا دەولەمەندکر. د وارێ نیشتمانی ژی دا، حەسەن ب کەسینیا خوە ژی پێشمەرگە بوویەو ب سترانێن خوە ژی هەرێ بەردەوامە لسەر رێبازێ نەتەوی، مینا تحسین گه ی و ب دەهان سترانێن نیشتمانی پێشکێشکری نە.
دو : ئاگەهداریا بەرفرەها کاك حەسەن لسەر سترانێن گەلێری و ڤەخوارنا وی ژ کانیا فۆلکلۆرێ دەولەمندێ کوردی، ژێدەرێ هەرێ مەزنێ رەسەناتیا وی یە.
سێ :سەربوورا من دگەل ویدا. گەلەك هونەرمەندا تێکستێن من ستراندینە، لێ پشکا شێری بەهرا کاك حەسەن بوونەو وی گەلەك جوان و ب ئەداو ئاوایەك گەلەك بلندو هێژا گۆتینە، کو ئەز هەموو رامان و مەبستێن خوە د تێکستێن خوە دا، ب رەنگەك باش، دستراندنا وی دا دبینم. ئەو گەلەك باش مافێ پەیڤاو پیتا ددەتێ و ئاوازێن گونجایی – کو ژ مۆرکا کوردی دەرناکەڤن – بۆ هەلدبژێریت و ئەو ب خوە ژی ئاوازدانەرەك باشە. سترانا بەیتا لالش ئێك ژ تێکستێن هەرێن ناڤدارێن منە و ب دەنگێ وی هاتە ستراندن باشترین نمۆنەو میناكە دڤی واریدا. دەرهینەرێ هێژا حسێن حەسەن کلیپا وێ چێکرو ل 8 مەها ئێك ل سالا 2006 ل ئێکەمین فیستیڤالا کلیپێن کوردی ل زاخۆ، پلا ئێکێ وەرگرت و گەلەك خەلات ژی وەرگرتن. ب دیتنا من سترانا بەیتا لالش ناڤبرا دو قویناغایە د کاروانێ هونەری یێ ویدا، چونکی ئەڤ سترانە (وەك هونەر) تاجا ستراناو داستانێن کوردییەو کارەکێ هەرێ نوو بوو دسترانا کوردیدا. ژ ئالی یێ هەڤالینیێ ڤە ژی – کو ئەز بهایەك مەزن ددەمێ – کاك حەسەن گەلەكێ وەفادارە و ب چ رەنگا هەڤالێ خۆ ناهێلیت و مافێ وان ناخۆت. بۆ نمۆنە ژی، دئەلبوما خوە یا ب ناڤێ (ئاڤ و ئاڤ) دا، کو ل سالا 2007 ێ بەلاڤبوو، وەك رێزگرتن بۆ هەڤالێن خوە یێن هەلبەستڤان، وێنێن مە هەمیان (یێن پشکداری وێ ئەلبومێ) لسەر دیزاینێ ئەلبوما خوە بەلاڤکرن، کو ئەڤە ژی وەفاداریەکەو هزرەکا جوانە، تا نها چ هونەرمەندێن کورد نەکریە.
چار:هونەرمەندەکێ سنۆربڕە:ب حوکمێ هەبوونا بەرهەمەك مەزن (نێزیکی 20 ئەلبوم و سینگلا) و هونەرەك بلندو پڕ تاما چیایی و رەسەناتیا کوردی، ب حوکمێ هەبوونا گەلەك سترانێن نەتەوەیی و خوەدی ئارمانجێن گرێدایی خەم و ژانێن خەلکی ب دەنگەك خۆش و ئاوایەك گەلەك هێژاو هونەری، ژبەر هەلویستێن وی یێن نەتەوی و گەلەك ئەگەرێن دن، حەسەن شەریف هونەرمەندەك سنووربڕەو هونەرو ناڤداریا وی ژ سنۆرێن باشورێ کوردستانێ دەرباسبوونە، خەلکێ هەموو پار چێن کوردستانا مەزن و دەرڤەی وەلاتی ژی گوهداریا سترانێن وی دکەن.
پێنج :گلی و گازندە. ل ڤی سەردەمی ئەگەر ستران نەبیتە کلیپ، ناهێتەدیتن و گوهداریکرن ژ ئالیێ خەلکی ڤە. مخابن کو کەکێ حەسەن سترانێن خوە گەلەك کێم کلیپ دکەت، چاخێ ئەلبومەکا وی ژی دەردکەڤیت، هندەك جارا هەلبژارتنا وی بۆ کلیپکرنا سترانەکی نەدجهێ خوە دا یە. بۆ نمۆنە چاخێ ئەلبووما خوە یا 2004 ێ دەرخستی سترانا (مزگین ئەی شەهید)- کو هەلبەستا کاك رزگار کێستەیی یە، کرە کلیپ و گەلەك دجهێ خوەدا بوو، گەلەك باشبوو. لێ چاخێ ئەلبوما خوە یا 2007 ێ دەرخستی، سترانا (پۆشمانێ) کو ئەو ژی تێکستا کاك رزگار کێستەیی یە، کرە کلیپ و مخابن د جهێ خۆ دا نەبوو. ب دیتنا من دڤێت هنگی (ئاڤ و ئاڤ) کلیپ کربایە. هەلبەت پڕانیا هەرا مەزنا سترانێن ناڤدارێن وی نەهاتینە کلیپکرن.
گازندا دن ژی ئەوە کو مخابن حەتا نها حکومەتا هەرێما کوردستانێ چ هاریکاریەکا هێژا بۆ ڤی هونەرمەندی نەکریەو هیڤیدارم دپاشەڕۆژەکا نێزیك دا بکەت.
ب کورتی: حەسەن شەریف خاندنگەهەکا سەربخۆ یا سترانێیە، هندەك ژ رەسەناتی و هەڤچەرخی یا خوە د دئاواز و سترانادا ژ ڤان رەگەزان (دگەل هندکێن دن) وەرگرتییە: فۆلکلۆرێ کوردی. ژ کلاسیکان هونەرێ مامۆستایان تاهرێ سەعیدێ عەبۆ و هەرسێ قولنگێن جزیرا بۆتان سەعید ئاغا، محەمەد عارف و حەسەنێ جزیری، و ژ سترانبێژێن سەردەم ژی تەحسین تەها.
ل داویێ: پێشنیار دکەم کو پەرتۆکەك تایبەت لسەر ژیان و هونەرێ حەسەن شەریف بهێتە بەرهەڤکرن و بەلاڤکرن، کو دگەل ژیانا وی و هەموو تێکستێن سترانێن وی، چەند لێکۆلینێن ئەکادیمی ژی لسەر هونەرێ وی، دهندڕی خوە دا کۆمکەت.
گرنگی بە چۆنایەتی دەدات نەك چەندایەتی
رزگار كێستەیی شاعیر كە ئەویش هاوكارییەكی زۆری هونەرمەند حەسەن شەریفی كردووە، دەربارەی ئەو هونەرمەندە دەڵێت: حەسەن شەریف 20-30 شیعری منی كردۆتە گۆرانی، چونكە یەكێكە لە هونەرمەندە دەگمەنەكانی باكووری كوردستان كە شێواز و ستایلی كوردی پاكژ سەد دەر سەد بپارێزێت و توانیویەتی موزیكی كوردی لەو چوارچێوەیەدا پێش بخات، جگە لە هەڵوێستە نیشتمانیەكانی و خەباتی دوور و درێژی وەك هونەرمەندیش هەمیشە گرنگی داوە بە چۆنایەتی هونەر نەك چەندایەتی، ئێستا بە دەیان گۆرانی و ئاوازی ئامادەی لەبەر دەستە، بەڵام تا سەد دەر سەد لێی رازی نەبێت پێشكەشی ناكات، حەسەن كاری هونەری ناكات بۆ ئەوەی تەنیا بڵێن كاری كردووە و كار دەكات، بەڵكو هەمیشە بە دڵسۆزی كاری كردووە بۆ پێشكەشكردنی هونەرێكی رەسەن، هەروەها یەكێكە لەو هونەرمەندانەی دەتوانین بڵێین كە سوتاوی هونەر و بە عەشقەوە هونەرمەندە، یەكێكە لەو هونەرمەندە دەگمەنانەی باشووری كوردستان كە عاشق و هەواداری هەبێت لە هەموو پارچەكانی كوردستان، كەواتە یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندیەكانی حەسەن شەریف ئەوەیە نەبۆتە هونەرمەندی دەڤەرێكی دیاریكراو ئەمەش بۆ زیرەكی و لێهاتوویی حەسەن شەریف دەگەڕێتەوە.
هەر كارێك دەكات لە كاری پێشووی باشترە
خانمە هونەرمەند نازدار كە لە دوایین بەرهەمی خۆیدا لەگەڵ هونەرمەند حەسەن شەریف گوتووە دەربارەی كارەكانی وتی: حەسەن شەریف هونەرمەندێكی سەركەوتووە لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان كارەكانی مۆركێكی كوردانەی رەسەنی پێوە دیارە و دەنگێكی كوردی هەیە، زۆر خۆشحاڵم كە توانیم كاری لەگەڵ بكەم كارەكەش تاڕاددەیەكی زۆر سەركەوتوو بوو خەڵك بەدڵێكی خۆشەوە پێشوازی لێكرد، كەسێكی تابڵێی خاوەن كەسایەتییەكی بەرزە و دەزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرامبەر بكات و چۆن رێزیان بگرێت و هاوڕێیەكی نزیكی منە.
وەكو ستایلی كارە هونەرییەكانیشی ئێمە پێویستیمان بەو جۆرە ستایلە هەیە، بەرهەمە فۆلكلۆرییەكان زۆر بە جوان دەڵێت و زیندوویان دەكاتەوە. من كارەكانی زۆر باش دەبینم و هەر بەرهەمێكی نوێ پێشكەش دەكات لەكاری پێشووی باشترە و زۆر بەجوانی بەڕێوەی دەبات و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم.
Top