میوزیک ژه‌ن و گۆرانی بیژ موکریان یه‌کیکه له هونه‌رمانده دیاره‌کانی نێو هونه‌ری کوردی له ماوه‌ی رابردودا ده‌ستیکی بالای هه بوه له خزمه‌ت کرد ن و هاوکاری هونه‌رمه‌ندان ، ناوبراو خاوه‌نی دوو ڤیدۆکلیپه که سه‌رکه‌وتنێکی گوره‌و پر جه‌ماوه‌ر بوون له ئیستادا ئه‌لبوومێکی سیدی ئاماده‌یه و به شێوازێکی زۆر پێشکه‌وتوو به‌رهه‌م هێنراوه‌و له‌م نزیکانه ئه‌ی خاته به‌رده‌سی هونه‌ردۆستانی ،موکریان ماوه‌یه‌کی زۆره بیده‌نگه‌و خۆی به‌دور گرتوه له راگه‌یاندنه‌کان و ضه‌ندین هه‌والیش له بێده‌نگی ئه‌ودا بلاَو ئه‌کرایه‌وه ، دواجار خۆی هاته ئاخاوتن و وتی هۆی بێده‌نگین ئه‌وه‌بوه که به کار‌و خزمه‌ت کرد بیمه نێو هه‌وادارانموو بتوانم خزمه‌تێک به هونه‌ری کوردی بکه‌م بۆیه له ئیستادا توانیم وه‌کوو خوێند کاریَک له زانکۆی ستۆکهۆلم له ولاتی سوید له به‌شی میوزیک دوای پینج تاقی کردنه‌وه له نێوان سه‌وبیست خویند کاردا به پله‌ی زۆر باشه وه‌ر بگیرێم بۆ خوێندنی ماسته‌ر له بواری میوزیک ئاله‌تی چه‌لۆ ئه‌مه‌ش دوای هه‌ولوو ماندوبونێکی زۆر، ، به‌رده‌وام هه‌ولی خۆم خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ده‌سکه‌وتی بۆ خۆم و هونه‌ری کوردی به‌ده‌ست بێنم ، له‌م زانکۆیه‌شدا سالانه له کۆی سه‌وبیست خوێند کار ته‌نها ده‌خوێندکار وه‌ره‌گیرێت، من یه‌کێک بوم له‌م ده‌رجوانه ، موکریان راشی گه‌یاند وابرایاره له‌ماوه‌یه‌کی زۆر نزیک یه‌که‌م کۆنسیت پێشکه‌ش بکه‌ین له دووبه‌ی پێست له هه‌نگاریه ، چه‌ندین چالاکی تردا، مامۆستا یانی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆڤه‌کان له به‌ناوبانگترین میوزیک ژه‌نی سوید له ئاکه‌تی چه‌لۆدا پرۆڤیان پیکردم، پیشیان راگه‌یاندم که ئه‌توانم خۆم مامۆستای خۆم دیاری بکه‌م و هه‌موو یاسان کاریه‌کی خوێندنیان له‌م بواره بۆ ده‌سته به‌ر کردووم ، له‌کۆتایشدا زۆر سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی هاویانم ئه‌که‌م که له‌ماوه‌ی رابردوو هاوکاریه‌ن کردوم.
ئاراس ملا حسن