ده‌شنێ فریشته میهره‌بانه‌كه‌ی ده‌خاته ده‌ستی جه‌ماوه‌ر
ده‌شنێ موراد له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "سه‌رجه‌م كاره‌كان و چاپكردنی ئه‌لبوومی نوێم به‌ناوی فریشته‌ی میهره‌بان، كۆتایی پێهاتووه و هه‌فته‌ی داهاتووش له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤین پڕۆده‌كشن بڵاو ده‌كرێته‌وه".
گوتیشی "ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌م له ١٦ تراكی گۆرانی پێكهاتووه‌و به‌زاراوه‌كانی سۆرانی، هه‌ورامی وو كرمانجی تۆماركراوه و گۆرانییه‌كیش به زمانی عه‌ره‌بییه".
ده‌شنێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی وه‌كو ئه‌لبوومه‌كانی دیكه‌ی سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاماده‌كراوه.